چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كۆڵبەرێكی دیكەی كورد بە دەستی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژرا

بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكانی حكومەتی ئیسلامی ئێران لە یەكێك لە سنوورەكانی شاری بانە كۆڵبەرێكی دیكەی كورد گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤی كوردستان، رۆژی چوارشەممە 23ی مانگی گوڵان لە بەشی سنووریی شاری بانە، هێزە ئینتزامییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەك كۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاكامدا كەسێك بە ناوی “مەجید تەهازادە” گیانی لەدەستدا.

مەجید تەهازادە 42 ساڵ تەمەن و باوكی 3 منداڵ كە بە مەبەستی دەرهێنانی بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەكەی دەستی دابووە كاری پڕمەترسیی كۆڵبەری.

ناوبراو پاش بریندار بوون لە لایەن خەڵكی ناوچەكەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە كراو بە هۆی سەخت بوونی برینەكانیەوە گیانی لەدەستدا.

دەوترێ تەهازادە لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە بە بێ هیچ هۆشدارییەك دراوەتە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی گوللە.

شایانی باسە، خەڵكی شارەكانی كوردستان و بەتایبەت ناوچە سنوورییەكان بە هۆی بێكاریی و بە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روو دەكەنە كاری پڕمەترسیی كۆڵبەری و بەوبۆنەوە رۆژانە و بە شێوەی بەردەوام لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.