سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

زیندانیەكی سیاسی كورد لە دۆخێكی نالەباردایە

زیندانیەكی سیاسی كورد بەناوی “محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی” و خەڵكی شاری بۆكان كە ماوەی 10 ساڵە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی دایە و رۆژ لەگەڵ رۆژیش دۆخی بەرەو خراپ بوون دەڕوات.

بەپێی راپۆرتی هرانا، ئەو بەندكراوە سیاسییە ماوەی دوو ساڵە بۆ زیندانی شاری تەبەس لە پارێزگای خوراسانی باشوور راگوێزراوە و لەو ماوەیەدا نەیتوانیوە چاوی بە بنەماڵەكەی بكەوێت.

بنەماڵەی محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی باسیان لەوە كردووە، كە مەودای نیوان بۆكان و تەبەس زیاتر لە 1500 كیلۆمەترە و بەهۆی نەداری و دەسكورتی نەمانتوانیوە سەردانی بكەین.

لەلایەكی دیكەوە برایەكی دیكەی محەممەد ئەمین بە ناوی محەممەد حوكمی لە سێدارەدانی لە زیندانی ورمێ بۆ دەرچووە و بڕیارە بەم نزیكانە حوكمەكەی جێبەجێ بكرێت.

ماوەیەك لەمەوبەریش محەممەدئەمین عەبدوڵڵاهی لە زیندانی ناوەندی تەبەس بە نیشانی پێنەدانیمەرەخسی و كەڵك وەرگرتن لە ئازادی مەرجدار، مانی لە خواردن گرتبوو.

ئەو بەندكراوە سیاسییە پاش مانگرتنەكەی لەلایەن مەئموورانی ناو زیندانەوە بە “كەلەپچە و پابەند”وە بۆ ژووری تاكەكەسی راگوێزرابووو.

محەمەد ئەمین ماوەی 10 ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حیزبە كوردییەكان و محاربە یان دژایەتی لەگەڵ خودا بە 18 ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی تەبەس حوكم درا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.