سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

دارە 2600 ساڵ تەمەنەكانی ئیلام لەنێوچوون

بەهۆی وەشكەساڵی، سووتاندن، پارێزگاری لێ نەكردن و دیكۆمێنت سازكردن، زیاتر لە 22 بن دار سەوڵی 2600 ساڵە لە ئاوایی “بان سەوڵ” لە پارێزگای ورمێ بە تەواوەتی لەنێو چوون.

بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، ئاوایی بان سەوڵ یەكێك لە پاشەكەوتەكانی دارە 2600 ساڵە نایابەكانی پارێزگای ئیلامە كە بە “سەوڵە زەڕبین”ەكان ناسراون و جگە لە نەناسراو مانەوەی ئەم شوێنەوارە مێژوویی و سورشتیە و تۆمار نەكردنی لە ئاسەوارە میللیەكاندا، دار سەوڵەكانی بە هۆی سووتاندن و بڕینەوە لەنێو چوون.

بە پێی وتەی كاربەدەستانی رێكخراوی ئاسەوارە كلتوورییەكانی پارێزگای ئیلام تا ماوەیەكی دیكە ئەم دارانە لە ئاسەوارە مەعنەویەكانی ئێران تۆمار دەكرێن بەڵام پرسیار ئەوەیە كە كاربەدەستان لەم ماوەیەدا بۆچی پارێزگارییان لە دارە مێژووییەكان نەكردووە و ئێستا كە ئەو دارانە بە وەها دەردێكەوە گرفتارن بیر لە تۆمار كردنیان دەكرێتەوە.

پێدەچێ تا ئێستا نە خەڵك و نە كاربەدەستان هیچ بایەخێكیان بەم دارە مێژووییانە نەداوە و لە پاراستنی ئەم دارانەدا كەمتەرخەمییان نواندووە و یەكێك لە دار سەوڵەكانیش بە تەواوەتی سووتاوە و بڕاوەتەوە و هۆكاری مرۆییش بۆ لەنێو چوونی ئەم دارە جوانە بەرچاو دەكەوێت.

پارێزگای ئیلام پۆتانسیەڵێكی زۆری لە بواری مێژوویی و سروشتیەوە هەیە بەڵام بە هۆی نەناساندنی ئاساوەرە دەگمەنەكانی ئەم پارێزگایە، لە ئاستی ئێران نەناسێندراوە.

لێكدانەوەی بابەتە پێشێل كراوە یاساییەكان:
بە پێی ئەسڵی 50ی یاسای بنەڕەتیی ئێران، وێڕای ئەوەیكە پاراستنی ژینگە ئەركێكی گشتییە، بەڵام حكومەت لە بەرامبەر پاراستن و پارێزگاری كردن لە ژینگە بەرپرسیارە و دەێ بە مەبەستی پاراستنی ئەم بابەتە لە هەر شوێنێكی ئێران هەوڵ بدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.