چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

7 كەس لە سنووری ورمێ گیانیان لەدەستدا

7 كەسی بیانی كە لە هەوڵی ئەوەدا بوون لە رێگای قاچاخەوە بڕۆنە نێو خاكی توركیە، لە سنووری ورمێ بە هۆی سەرما و سۆڵەوە گیانیان لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییەكانی توركیە، 6 كەس لەو كەسانە كە گیانیان لەدەستداوە منداڵ بوونە و یەكێكیشیان ژن بووە.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن، گرووپێكی 33 كەسە لە خەڵكی بیانی كە لە هەوڵی ئەوەدا بوون لە رێگای قاچاخەوە بڕۆنە نێو خاكی توركیە، 7 كەسیان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە لە شاخەكانی سنووری ورمێ گیانیان لەدەستداوە.

ساڵانە سەدان و بگرە هەزاران كەس لە خەڵكی وڵاتانی ئاسیایی و ئوروپایی بە شێوەی نایاسایی روو دەكەنە وڵاتانی ئوروپایی، كە زۆر جار بەرەوڕووی كارەسات دەبن و گیانیان لەدەستد دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.