دوو شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / جیهان (پەڕە 38)

جیهان

راپرسیی لەسەر یاسای بنەڕەتیی میسر بەڕێوەچوو

راپرسیی یاسای بنەڕەتیی نوێی میسر كە لە رۆژی سێشەممە 24ی بەفرانبار دەستیپێكرد شەوی چوارشەممە كۆتایی پێهات. ئەم راپرسیە شەش مانگ پاش وەلانانی محەممەد مورسی سەرۆك كۆماری پێشووی میسر لە دەسەڵات بەڕێوەچوو. ئیخوان ئەلموسلیمین ئەم راپرسیەی بایكوت كردبوو. یاسای بنەڕەتیی نوێی میسر رەشنووسی دەستكاریكراوی سەردەمی سەرۆك كۆماریی مورسیە كە كۆمیتەیەكی 50 كەسی بە سەرپەرشتی عومەر مورسی وەزیری پێشووی میسر ئامادەی كردووە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

به بڕی 400ملیۆن دۆلار یارمه‌تیی سوریه ده‌کرێت

دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێکی به‌هێز له توندوتیژی‌و سه‌رما سوریه‌ی گرته‌وه، چه‌ند GNO بڕیاریاندا له درێژه‌ی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی یارمه‌تیدانی سوریه‌، به بڕی 400ملیۆن دۆلار هاوکاری په‌نابه‌رو ئاواره‌کانی ئه‌و وڵاته بکه‌ن. به گوێره‌ی راپۆرتی cnn له‌مباره‌وه چه‌ند رێکخراوی خێرخوازی کوه‌یت به‌ڵێنیان داوه 142ملیۆن دۆلار له‌و بڕه پاره بده‌ن. دوێنێ سێشه‌مه کۆمه‌ڵه‌ی IICO که پێکهاته‌ی چه‌ند رێکخراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی کوه‌یته له کۆفرانسی دووه‌میدا رایگه‌یاندووه …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئاریێل شارۆن له ته‌مه‌نی 85ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسراییل ئه‌مڕۆ شه‌مه رایگه‌یاند ئاریێل شارۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته دوای ماوه‌یه‌ک ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی کۆچی دوایی کردووه. ئاریێل شارۆن، سیاسه‌تمه‌نداری کۆنه‌کاری ئیسراییلی له ساڵی 2006ه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی هاشۆمێری تێل‌ئه‌ڤیو له ژێر چاودێریی وردی پزیشکه‌کاندا بوو. له 8ساڵی رابردوودا، شارۆن چه‌ندجار تووشی سه‌کته‌ی مێشک بوبوه‌وه، به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ک حه‌فته‌ی پێشوودا بارودۆخی خراپتر بوبو. شارۆن له ساڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵێك سێناتۆری ئەمریكایی پشتگیریی لە گەمارۆ نوێكانی سەر ئێران دەكەن

50 سێناتۆری ئەمریكایی رایانگەیاندووە، لە ئەگەری شكستی وتووێژەكانی داهاتووی ژێنێڤی دوو خوازیاری زۆربوونی گەمارۆ نوێكان دژی ئێرانن. بە پێی پێشنووسێكی یاسای نوێ، ئەگەر كۆماری ئیسلامیی ئێران رێككەوتننامەی ژێنێڤ پێشێل بكات، دەوڵەتی ئەمریكا دەبێ گەمارۆی نوێ بخاتەسەر ئەو وڵاتە. بەرەی دێمۆكرات لە مەجلیسی سەنای ئەمریكا زۆرینەی مەجلیسیان بەدەستەوەیە‌و ئەم پێشنیارە نوێیە، توانیویەتی لە هەردوو حیزبی دێمۆكرات‌و كۆماریخواز، كۆمەڵێك پشتیوان بۆ لای …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەدان ئەفسەری پۆلیس لە توركیە لە پۆستەكانیان وەلانران

راگەیاندنە ناوخۆییەكانی توركیە لە راپۆرتێكی خۆیاندا ئاماژەیان بەوەدا، سەدان ئەفسەری پۆلیس لە پۆستەكانیان وەلانران یان گوازرانەوە بۆ ئیدارەی هاتووچۆی ئەو وڵاتە. بە پێی ئەم هەواڵە، ئەو 350 ئەفسەرەی لە ئانكەرەی پێتەختی ئەو وڵاتە وەلانران، لە بەشەكانی تاوانە ئابووریەكان، خەبات دژی تیرۆریزم‌و خەبات دژی قاچاخ كاریان دەكرد. لە ماوەی یەك مانگی رابردوو سەدان فەرماندە‌و ئەفسەری پۆلیسی توركیە لە پەیوەندیی لەگەڵ گەندەڵی …

زۆرتر بخوێنەوە »

له پارلمانی تونس یه‌کسانیی ژن‌و پیاو په‌سه‌ندکرا

دوێنێ دووشه‌مه پارلمانی تونس به ده‌نگی 159که‌س له کۆی 169 ده‌نگ بڕیاری یه‌کسانی یاسایی ژن‌و پیاوی په‌سه‌ندکرد. هه‌واڵنێری فه‌رانسه رایگه‌یاندووه ئه‌م یاسایه دوای رێکه‌وتنی نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌کان‌و هێزه لائیکه‌کاندا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه. ئه‌م یاسایه به ناوی یاسای ‘مافی ته‌واوکه‌ری یه‌کتر’ په‌سه‌ند کراوه‌و ئه‌گه‌رچی به روونی ئاماژه به یه‌کسانی ته‌واوی ژن‌و پیاو ناکات‌و له لایه‌ن رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ‌و لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران بانگهێشتی كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 نەكرا

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 بانگهێشت نەكرد. بە وتەی وتەبێژێكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، ناوی ئێران لە ریزی ئەو وڵاتانەی كە سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بانگهێشتی كردوون نابینرێت. بڕیارە جان كری‌و سێرگێی لاورۆف وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا‌و رووسیە هەفتەی داهاتوو پێكەوە چاوپێكەوتنێك ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی سەبارەت بە بەشداریكردنی ئێران لە كۆنفڕانسی ژێنێڤی 2 وتووێژ بكەن. كۆنفڕانسی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری رێککەوتنی ئێران‌و ئەمریكا بۆشەڕ دژی ئەلقاعیدە

لە كاتێكدا كە ئەرتشی عێراق لە شەڕێكی بەردەوام لەگەڵ رێكخراوی ئەلقاعیدەیە، ئێران‌و ئەمریكا رایانگەیاند، لە ئەگەری پێویست ئامادەن بۆئەوەی یارمەتی بەغدا بدەن. جان كری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە سەردانی ناوچەكەی كردبوو وتی، ئەمریكا ئامادەیە بە بێ ناردنی هێز بۆ عێراق، یارمەتیدەر بن دژی هێزەكانی ئەلقاعیدە. هاوكات محەمەد حەجاری جێگری پشتیوانی ستادی گشتی هێزەچەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، شتێكی ئەوتۆمان لە بابەت عەمەلیاتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کۆنترۆڵی شاری فه‌لوجه له ده‌ستی عێراق ده‌رچوو

دوێنێ شه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کان بڵاویان کرده‌وه کۆنترۆڵی شاری فه‌لوجه له باکووری به‌غدا له ده‌ستی هێزه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌رچووه. ده‌رچوونی کۆنترۆڵی فه‌لوجه له ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌کانی به‌غدا دوای کۆکردنه‌وه‌ی چادری ناڕازییانی سونی دێت که دژ به حکومه‌تی نوری مالکی له‌و شاره هه‌ڵیاندابوو. به گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌کان داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی له عێراق‌و شام) سه‌ر به تۆڕی ئه‌لقاعیده ئه‌م هه‌له‌ی قۆستووه‌ته‌وه‌و دوای په‌ره‌سه‌ندنی …

زۆرتر بخوێنەوە »

هاواری توندوتیژیی دژ به ژن گه‌یشته فه‌یسبوک

ژنێکی ئامریکایی خه‌ڵکی ناوچه‌ی کێنتاکی دوای ئه‌وه‌ی روبه‌روی توندوتیژیی جه‌سته‌یی بووه‌وه له ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆیه‌وه له فه‌سیبوک داوای هاوکاریی له پۆلیس کرد. سوزان ستێیسی ناوی ئه‌و ژنه‌یه که دوای لێدانی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌، دوێنێ هه‌ینی وێنه‌ی ده‌موچاوی خوێناوڵی خۆی له سه‌ر تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌سیبوک بڵاو کرده‌وه‌و داوای یارمه‌تیی کرد، دابه‌دوای ئه‌وه وێنه‌که‌ی له چه‌ند هه‌واڵنێریشدا بڵاو بووه‌وه. هاوسه‌ری سوزاه …

زۆرتر بخوێنەوە »

له عه‌ره‌بستان یه‌که‌مین ده‌فته‌ری پارێزه‌ری ژن کرایه‌وه

له عه‌ره‌بستان ژنێکی تر ده‌‌فته‌ری پارێزه‌ریی کرده‌وه. به‌یان زه‌هران ناوی ئه‌و ژنه عه‌ره‌بستانییه‌یه که حه‌فته‌ی رابردوو توانی ده‌فته‌ری پارێزه‌ریی خۆی له‌و وڵاته بکاته‌وه. زه‌هران سێیه‌مین ژنی عه‌ره‌بستانییه که توانیویه‌تی له ماوه‌ی رابردوودا ده‌فته‌ری پارێزه‌ری بکاته‌وه‌.   ئه‌و ژنه پارێزه‌ره به راگه‌یاندنه‌کانی وتووه که مه‌به‌ست له چالاکیی ئه‌و به‌ته‌نیا گرتنه ئه‌ستۆی که‌یسی ژنان نییه، به‌ڵکه ئه‌یه‌وێت له زۆربه‌ی بواره‌کان وه‌ک یاسای دادوه‌ریی …

زۆرتر بخوێنەوە »

سووریە: بە یارمەتی ئێران‌و روسیە‌و چین دەگەینە سەركەوتن

سەرۆك وەزیرانی سووریە رایگەیاند، وڵاتەكەی بە یارمەتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، رووسیە‌و چین بەرەو سەركەوتنێكی گەورەی دیپلۆماتیك هەنگاو دەنێت. ناوبراو ئاماژەی بە مافی هەڵوەشاندنەوەی رووسیە‌و چین لە شورای ئەمنیەت لە بابەت سەركەوتنەكانیان كرد. وائێل ئەلحلقی سەرۆك وەزیرانی سووریە رۆژی سێشەممە 10ی بەفرانبار وتی، پەیوەندیەكانی سوریە‌و ئێران لە ئاستێكی باشدایە‌و ئەم پەیوەندیانە هاوكات لەگەڵ دۆستانی دیكەی ئەندام لە گروپی ناسراو بە پێنج …

زۆرتر بخوێنەوە »

عێراق: 2013 توندوتیژترین دەورەی 5 ساڵی رابردوو

رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی چوارشەممە 11ی بەفرانبەر بە دەركردنی راپۆرتێك رایگەیاند، وڵاتی عێراق لە ماوەی ساڵی 2013 توندوتیژترین دەورەی پێنج ساڵی رابردووی خۆی تێپەڕاندووە كە تێیدا 8 هەزارو 900 كەس كوژراون. هەیئەتی نێردراوی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەغدا رایگەیاند، ساڵی 2013 حەوت هەزارو 818 شارۆمەند لە عێراق كوژراون كە بە ئەژماری هێزەئەمنیەتیەكانی عێراق ئەم رێژە دەگاتە 8 هەزارو 868 كەس. نیكۆلای ملادنۆف …

زۆرتر بخوێنەوە »

گرنگترین رووداوه پێشبینی کراوه‌کانی جیهان له ساڵی نوێدا

به گوێره‌ی پێشبینی‌و پلانه‌کان، ساڵی 2014 کۆمه‌ڵێک رووداوی گرنگ به خۆوه ده‌بینێت که برێتیه له‌و رووداوانه: (ژانویه) 05/01/2014 (به‌نگلادش): هه‌ڵبژاردنی پارلمان 22/01/2014: کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ر پرسی سوریه له ژنێڤ (فێبریه‌و مارس) 02/02/2014: هه‌ڵبژاردنی پارلمان له تایله‌ند 7-23/02/2014: د‌ستپێکردنی ئۆله‌مپیکی زستانه‌ی سوچی له روسیه فێبریه‌و مارسی 2014: هه‌ڵبژاردنی پارلمانیی میسر (ئاپریل) ئاپریلی 2014: هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له ئافریقای باشوور 05/04/2014: هه‌ڵبژاردنی …

زۆرتر بخوێنەوە »

سەردانی گروپی پەرلەمانی بریتانیا بۆ ئێران

لە شاری لەندەن راگەیەندراوە گروپی پەرلەمانی بریتانیا پێكهاتوو لە چوار یاسادانەری ئەو وڵاتە لەسەر داوای گروپی هاوڕێیەتی ئێران‌و بریتانیا لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران دەكەن. ئەم گروپە لە مەودای 16 تا 20ی بەفرانبار سەردانی ئێران دەكەن‌و جەك ئێسترا كە ئەندامی هەیئەتی پەرلەمانی بریتانیا‌و وەزیری پێشوو و نوێنەری مەجلیسی گشتی لە حیزبی كرێكارە، لەم سەفەرەدا بەشدارە. تەلەفیزیۆنی ئینگلیزی …

زۆرتر بخوێنەوە »