چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

هەزاران موشەكی شیمیایی لە دەستی داعشدایە

كاربەدەستانی عێراقی رایانگەیاندووە كە كارخانەی بەرهەمهێنانی چەكی شیمیایی عێراق كە لە ناوچەی پیشەسازیی ئەلمۆسەنا لە باكووری رۆژئاوایی عێراق هەڵكەوتووە ئێستا لە دەستی داعشدایە.

بە پێی هەواڵەكان لەوبارەوە، محەمەد عەلی حەكیم نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نامەیەكدا بۆ بان كیمۆن سكرتێری ئەو رێكخراوەیە راگەیاندووە كە كارخانەی بەرهەمهێنانی چەكی شیمیایی عێراق لە ناوچەی پیشەسازیی ئەلمۆسەنا ئێستا لە دەستی داعشدایە.

دەوترێ ئەو ناوەندە بەرهەمهێنانەی چەك كە نزیك بە 2500 موشەكی هەڵگری گازی ئەعساب لەوانە گازی سارین و گازی خەردەڵ و هەروەها بە دەیان تۆن مەوادی دروستكردنی چەكی شیمیایی لەخۆ دەگرێت، ئێستا لە دەستی رێكخراوی داعشدایە.

هەروەها رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە كە لە مانگی ژوەنی زایینی لە عێراپ بە هۆی كردەوە تێرۆریستی و دژەمرۆییەكانەوە 2417 شارۆمەند لەوانە 1531 شارۆمەندی مەدەنی كوژراون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لەم دوایانەدا هێزە ئەمنیەتیەكانی عێراق تەرمی 53 كەسیان لە شارۆچكەیەك لە باشووری عێراق كوژراون، دۆزیوەتەوە. ئەو ناوچەیە لە ناوەڕاستی عێراقدایە زۆربەی دانیشتووانەكەی شیعە مەزهەبن و لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا شوێنی چالاكی و هەڵسووڕانی هێزەكانی داعش بووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.