دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / که‌رتی غه‌زه به ناوچه‌ی قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادبوو

که‌رتی غه‌زه به ناوچه‌ی قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیادبوو

له ئاکامی بۆردمانی که‌رتی غه‌زه له لایه‌ن ئیسراییله‌وه لانیکه‌م 43هاوڵاتیی فه‌له‌ستین کوژراون‌و 370که‌سی تریش بریندارن؛ ده‌وترێت فڕۆکه‌کانی ئیسراییل دوێنێ 550ئامانجی فه‌له‌ستینییان بۆردمان کردووه‌و شیمۆن پرێز رایگه‌یاندووه 40هه‌زار هێزی یه‌ده‌کی ئه‌رته‌شی بانگهێشت کردووه.

هه‌ردوو لایه‌نی حه‌ماس‌و ده‌سه‌ڵاتی ئیسراییل رایانگه‌یاندووه شه‌ڕێکی قورس‌و درێژخایه‌نیان دژ به یه‌ک ده‌ستپێکردووه. ئه‌وه له حاڵێکدایه بی‌بی‌سی له زاری سه‌رچاوه پزشکیه‌کانه‌وه بڵاوی کردووه‌ته‌وه که نیوه‌ی قوربانییانی بۆردمانی دوێنێی غه‌زه ژن‌و منداڵ بوون. پێشتر هه‌ردوولا له ئاگربه‌ستێک به ناوبژیوانیی میسر له ساڵی 2012 شه‌ڕیان راگرتبوو، به‌ڵام ئیسراییل حه‌ماس‌ی به ده‌ستپێکه‌ری شه‌ڕه‌که تۆمه‌تبار کردووه‌و رایگه‌یاندووه هیچ ئامانجێکی ئه‌و گروپه به دوور نابێ له گورزه سه‌ربازییه‌کانیان‌و کۆتاییهاتنی پرۆسه‌که‌یشی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ کۆتاییهاتنی هاوه‌نبارانکردنی ئیسراییل له لایه‌ن فه‌له‌ستینییه‌کانه‌وه.

دوو به‌رپرسی فه‌له‌ستینی له دوایین لێدونی خۆیاندا ئیسراییلیان به تاوانباری جه‌نگی ناساندووه‌. خال مه‌شعه‌ل کۆمه‌ڵگای رۆژاواو ئامریکای به بکه‌ری شه‌ڕی غه‌زه تۆمه‌تبار کردووه‌و مه‌حمود عه‌باس‌ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی‌ش تاوانی ژینۆسایدی داوه‌ته پاڵ ئیسراییل‌و خوازیاری راوه‌ستانی بۆردمانه‌کان بووه. بی‌بی‌سی هه‌واڵی وتوێژی ته‌له‌فونی نێوان عه‌باس‌و سیسی، سه‌رکۆماری میسریشی بڵاو کردوو‌ه‌ته‌وه.

ئیسراییل هه‌روه‌ها وتویه‌تی که ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌وان پاراستنی گیانی هاوڵاتیانیانه؛ هاوکات دێنی دێنۆن وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل داوایکردووه وڵاته‌که‌ی ئاوو برق‌و پێداویستیه‌کان له غه‌زه ببرێت.

له لایه‌کی تره‌وه ئامریکاو یهکێتی ئوروپا خوازیاری راگیرانی هێرش بۆ سه‌ر غه‌زه بوون. ده‌سه‌ڵاتی ئوردن یش ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی ئیسراییل‌ی به ‘هێرشی وه‌حشیانه’ ناودێر کردووه‌؛ وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی میسر یش وتویه‌تی پێگه‌ی وڵاته‌که‌ی بۆ ناوبێژوانی کردنه‌وه‌ له نێوان فه‌له‌ستین‌و ئیسراییل لاوازه.

هێرشه‌کانی حه‌ماس‌و ئیسراییل بۆ سه‌ر یه‌کتر له 30/06و دوای کوشتنی سێ مێرمنداڵی فه‌له‌ستینی له لایه‌ن گروپپێکی توندڕه‌وی ئیسراییلییه‌وه ده‌ستی پێکردووه‌. دوو رۆژ دوای ئه‌و رووداوه ته‌رمی محه‌مه‌د ئه‌بوخه‌زیر مێرمنداڵی ته‌مه‌ن 16ساڵی فه‌له‌ستینیش دۆزرایه‌وه که دواتر ده‌رکه‌وت به زیندوویی سووتێنراوه؛ ئه‌و رووداوه‌ش توڕه‌یی فه‌له‌ستینیه‌کانی زیاتر کردو هێرشی به‌ربڵاوی هاوه‌نه‌کانی حه‌ماس‌ی لێکه‌وته‌وه بۆ سه‌ر ئیسراییل.

نێتانیاهو پێشتر رایگه‌یاندبوو به‌دواداچوون بۆ که‌یسی سووتانی محه‌مه‌د ئه‌بوخه‌زیر ده‌کات، به‌ڵام پێش ته‌واوبونی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئیسراییل زمانی شه‌ڕ به‌سه‌ر نێوان ئه‌و دوو دراوسێ ناسازه بۆ جارێکی تر زاڵبووه‌وه شاره‌زایانی سیاسیی ئه‌گه‌ری تێوه‌گلانی ئه‌و شه‌ڕه به شه‌ڕ‌ه‌کانی سوریه_ عێراق به دوور نازانن.

بابەتی هاوپۆل

کاسبکارێکی کورد بە هۆی دەستڕێژی ھیزەکانی رژیم بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی کوردی خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە بریندار و رەوانەی بەشی ئای …