پێنج شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / گومان له ڤیدیۆی خه‌لیفه‌که‌ی داعش هه‌یه

گومان له ڤیدیۆی خه‌لیفه‌که‌ی داعش هه‌یه

پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ک له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موسڵ‌و یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی ‘ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی’ له رێوڕه‌سمی نوێژی هه‌ینیدا، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک بڵاویان کردووه‌ته‌وه ڤیدیۆکه ساخته‌یه‌و به‌غدادی ش به برینداری له سوریه‌یه.

له کاردانه‌وه به ڤیدیۆی یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی خه‌لیفه‌ی ده‌ستنیشانکراوی داعش بۆ موسڵمانانی جیهان‌و داوای په‌یوه‌ست بوونیان به وڵاته تازه‌که‌ی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی به‌ ناوی خه‌لیفه‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه‌ بڵاو بووه‌وه‌ ڕه‌دکرده‌وه.

له‌و باره‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ روو كه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌ك خه‌لیفه‌كه‌ی داعش ده‌ركه‌وتووه‌‌و وتاری نوێژی هه‌ینیی داوه‌، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نه‌بووه‌.

  پێشتر سایتی ڕۆیته‌رز له زاری عه‌مید سه‌عد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردووه‌ته‌وه كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتی وتاری هه‌ینیدا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نه‌بووه‌‌و ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا بریندار كراوه‌و ئێستا بۆ چاره‌سه‌ر ڕووی كردووه‌ته‌ سوریه.

 جێی باسه‌ به‌ پێی ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ی به‌ ناوی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاو بووه‌وه‌، كه‌سێك بوو به‌ جلێكی ڕه‌ش و كڵاوێكی ره‌شه‌وه‌ له‌ ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موسڵ وتاری جومعه‌ی ده‌دا و تێیدا خه‌ڵكی بانگ ده‌كرد بۆ تاعه‌ت كردنی و له‌ قسه‌كانیدا ده‌ڵێ من هیچم له‌ ئێوه‌ زیاتر نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م كرد بۆم راست بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ڕاستم كرد به‌ گوێم بكه‌ن.

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …