پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

دوایین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت کۆچی دوایی کرد

دوێنێ دووشه‌مه ئێدوارد شواردنادزه دوایین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت‌و یه‌که‌م سه‌رکۆماری گورجستان له ته‌مه‌نی 86ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئێدوارد شواردنادزه دوایین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیه‌ت له دوای هه‌ره‌سی ئه‌و یه‌کێتییه بۆ ماوه‌ی 8ساڵی له نێوان ساڵه‌کانی 1995 تا 2003 سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری گورجستان‌ی له ئه‌ستۆ بوو.

ناوبراو دوای په‌ره‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کان له وڵاته‌ه‌ی که به ‘شۆڕشی گوڵی سور’ له ساڵی 2003 ناسرابوو ده‌ستی له کار کێشایه‌وه.

ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌رانسه بڵاوی کردوه‌ته‌وه ناوبراو به ههۆی نه‌خۆشینه‌وه کۆچی دوایی کردووه.

ئێدوارد شواردنادزه له رێکه‌وتی 25ژانویه‌ی 1928 له ئاوایی ماماتی له گورجستان له دایکبوو. ده‌وترێت ناوبراو وێڕای میخاییل گورباچۆڤ ده‌ستی سه‌ره‌کیی هه‌‌بووه له هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت دوای کۆتایی شه‌ڕی ساردو به‌و هۆیه‌شه‌وه دوابه‌دوای ئه‌و رووداوه‌ له ناو کۆڕوکۆمه‌ڵی رۆژاوادا ناوبانگی ده‌رکرد.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.