چوار شه‌ممه‌ 26 ئه‌یلول 2018
ماڵەوە / جیهان (پەڕە 30)

جیهان

سکاتله‌ند سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یه‌نێت

به گوێره‌ی راپرسییه‌ک که له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سکاتله‌ند له بریتانیا 51%ی خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه خوازیاری جیابوونه‌وه‌ن له بریتانیاو به‌‌و شێوه‌یه بریتانیا له داهاتوودا زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکه‌که‌ی له ده‌ستده‌دات.

زۆرتر بخوێنەوە »

داعش رۆژنامه‌نووسێکی ئامریکایی سه‌ربڕی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی یه‌کێکی تریش ئه‌کات

دوێنێ سێشه‌مه، چه‌کدارانی داعش فۆتۆژورناڵیستی ئامریکایی جێیم رایت فوڵی یان له وڵامی بۆردمانی پێگه‌کانیان له عێراق سه‌ربڕی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینی دیلێکی تری رۆژنامه‌نووسیشیان کردووه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی بۆردمانه‌کانی ئامریکا.

زۆرتر بخوێنەوە »

لایه‌نگرانی داعش له لاهه بۆ پشتیوانیکردن له غه‌زه به ئاشکرا خۆپیشاندانیان کرد

لایه‌نگرانی داعش له لاهه‌ی هوله‌ند به‌ناوی پشتیوانی کردن له غه‌زه خۆپیشاندانێکیان رێکخست‌و تێیدا ئاڵای داش یان به‌رزکرده‌وه‌و دروشمه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌یان وته‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

کێشه‌ی قه‌ره‌باغ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه: هه‌شت سه‌ربازی ئازه‌ربایجان له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستاندا کوژران

حه‌فته‌ی رابردوو له پێکدادانی نێوان هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌رمه‌نستان‌و ئازه‌ربایجان له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ لانیکه‌م 8سه‌ربازی ئازه‌ری کوژراون‌و ئێستاش هه‌ردوولا له ئاماده‌باشیی ته‌واودان.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران داوای له میسر کرد بریندارانی غه‌زه‌ی بۆ بگوازێته‌وه

ئێران له رێگه‌ی جێگری عه‌ره‌بی‌و ئافریقایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه داوای له میسر کردووه تا په‌له‌بکات له مۆڵه‌تدان به گواستنه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌کانی بۆ که‌رتی غه‌زه‌و هه‌ره‌وا گواستنه‌وه‌ی بریندارانی شه‌ڕ بۆ ئێران به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنیان.

زۆرتر بخوێنەوە »

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا بڕیاری دادگای تێگزاسی سه‌باره‌ت به که‌شتیه نه‌وتییه‌که‌ی کوردستان ره‌دکرده‌وه‌

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا له وڵامی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی که‌شتیی نه‌وتیی کوردستان له لایه‌ دادگای تێگزاسه‌وه رایگەیاندووه كەشتییەكە لەدەرەوەی سنووری تێگزاسو لەكەنارەوەكاندایە‌و به‌و بۆنه‌وه شه‌رعیه‌تی یاسایی نییه.

زۆرتر بخوێنەوە »

یه‌که‌م ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی دژ به داعش له موسڵ روویدا

له درێژه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌و رووخاندنی شوێن‌و ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی موسڵ‌و ناوچه‌کانی تری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، ئه‌و گروپه ئه‌مڕۆ ویستوویه‌تی مناره‌ی دێرینی حه‌دبا بته‌قێنێته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک خه‌ڵکی موسڵ له شوێنه‌که کۆبونه‌ته‌وه‌و رێیان له‌و کاره گرتووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

حه‌ماس به دزییه‌وه ئیسراییل موشه‌کباران ئه‌کات

حه‌فته‌ی رابردوو حه‌ماس ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه که تێیدا هاوڵاتییه‌کی مه‌ده‌نیی فه‌له‌ستین به‌ته‌نیا له کاتی ته‌قاندنی موشه‌کێک به‌ره‌و ئیسراییل له سه‌ر چه‌رخی میوه‌فرۆشی‌و به دزییه‌وه دیاره.

زۆرتر بخوێنەوە »

له 30 وڵاتی دنیادا، سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌بێ له ئایینێکی دیاریکراو بێت

له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له سه‌ر شێوازو مه‌رجه‌کانی به‌شداریکردنی خه‌ڵکی وڵاتانی جیهان له سه‌رۆکایه‌تیی وڵاته‌کانیاندا ده‌رکه‌وتووه له 30وڵاتی دنیادا سه‌رۆکه‌کان ئه‌بێ سه‌ر به ئایینێکی دیاریکراو بن، که ئه‌و 30وڵاته‌ش هاوتایه به 15% هه‌موو جیهان.

زۆرتر بخوێنەوە »