چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

داعش: ئەبو‌بەكر بەغدادی كوژراوە

دامەزراوەی (الاعتصام) كە سەر بەرێكخراوی داعشە بڵاویكردەوەتەوە كە، “ئەبو‌بەكر بەغدادی “كە بە ” خەلیفەی موسڵمانان” ناسراوە كوژراوە.

ئەو دامەزراوەیە كە وەك وەزارەتی خوێندنی باڵای داعش وایە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر باس لەوە دەكات ” لە ئایندەیەكی نزیكدا ‌چۆنێتی كوژرانی بەغدادی بڵاودەكەنەوە بۆ موبایەعەدان بە خەلیفەیەكی تر و دەوڵەتی ئیسلامی ماوە و پەلدەهاوێت و فراوان دەبێت”.

دامەزراوەكە وێنەیەكی یەغدادیان بڵاوكردۆتەوە دوای برینداربوونی.

دوێنێ 19ی مانگی خەزەڵوەر وەزیری بەرگری عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هەواڵی برینداربوونی بەغدادی و كوژرانی ژمارەیەك سەركردەی داعشی بڵاوكردەوە.

شەوی یەكشەممە 18ی مانگی خەزەڵوەریش دوومیش لە تویتەر ئەبو محەمەد ئەلعدنانی وتەبێژی داعش برینداربوونی بەغدادی بڵاوكردەوە.
ئەوەی سەرنج دەدرێت تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی سەربەخۆ و خاوەن متمانە ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.