پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

بوونی 36 میلیۆن كۆیلە له جیهاندا

بە دەیان میلیۆن كۆیلە كە بە “كۆیلەی پێشكەوتوو” ناویان لێ دەبرێ، لە سەرانسەر 167 وڵاتی جیهان بوونی هەیە.

بە پێی راپۆرتێكی “Walk Free” كە دامەزراوەیەكی مافپارێز لە وڵاتی ئۆسترالیادایە، باس لەوە دەكات كە، توێژینەوەیەكی جیهانی دەریدەخات 36 میلیۆن ژن و مێرد و منداڵ 167 وڵاتی جیهان خەریكی كۆیلەتی بە شێوەی مۆدێڕن و ئەوڕۆیین.
راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە، پتر لە نیوەیەك لەو كۆیلانە لە 5 وڵاتی “هند، چین، پاكستان، ئۆزبەكستان و روسیە” بەرچاو دەكەون. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ئاماری ئەو كۆیلانە كە ئەمساڵ ئەو رێكخراوەیە بڵاوی كردووەتەوە لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی 2013ی زایینی 205 زیادی كردووە.

پێوەری ئەم راپۆرتە بۆ ژیان و دۆخی كۆیلەتی بریتیە لە بابەتگەلێكی وەكوو: كار یان هاوسەرگیریی، كەڵك وەرگرتنی نابەجێی لەگەزی بۆ وەدەستهێنانی پارە، قاچاخی مرۆڤ و بەكۆیلە گرتنی مرۆڤەكان لە باتی قەرز و قەوڵە بووە.

ئەو ئامارە كە ساڵی رابردوو 30 میلیۆن كەسی لەخۆ گرتبوو، هۆكارەكەی باشتر بوونی چۆنایەتی ئامارگرتن و ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە دۆخەكە بەتایبەت لە وڵاتانێكی وەكوو “موریتانی و ئۆزبەكستان” كە هەركامەو 4% لە خەڵكەكەیان بە كۆیلەتی دەژین، زۆر زیاتر و بەرفراوانتر بووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.