سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

شاری بێجی ئازاد كرا و لە زلوعیە 75 چەكداری داعش كوژراون

ئەرتشی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین پێشڕەوی كردووەو شارۆچكەی بێجی لە لایەن سەربازە عێراقیەكانەوە بەتەواوی كۆنترۆڵكراوە.

كاناڵی حكومەتی عێراقی بڵاویكردەوە، ئەرتشی عێراق لە دوو هەفتەی رابردوو چەند ناوچەیەكی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین لەدەست چەكدارانی داعش دەرهێنایەوە. بەپێی كەناڵەكەش، ئەمڕۆ بەتەواوی بێجی كۆنترۆڵكراوەتەوە.

بەرپرسانی شارەدێی زلوعیە لە باشووری شاری تكریتیش رایانگەیاندووە كە، لەسەرەتای گەمارۆدانی شارەدێكە تاوەكو ئێستا دەیان هێرشی چەكدارانی رێكخراوی چەكدارانی داعش یان تێكشكاندووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە میانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بادع جبوری نوێنەری ناوچەی زلوعیە لە پەرلەمانی عێراق و شاندی یاوەری، وەزیری ناوخۆ ستایشی رۆڵی دانیشتوانی شارەدێكەی كردووە لە رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش كە سەرەڕای گەمارۆدانی شارەدێكە تاوەكو ئێستا نزیكەی 75 هێرشی چەكدارانیان بۆ سەر شارەدێكە تێكشكاندووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.