هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

داعش رۆژانە 3 میلیۆن دۆلار داهاتی هەیە

گۆڤارێكی‌ ئیسرائیلی‌ ناوی‌ 10 دەوڵەمەندترین رێكخراوی‌ توندڕەوی ئیسلامی بڵاوكردەوەو، كە داعش لە پلەی‌ یەكەمدایەو ساڵانە دوو ملیار دۆلاری‌ دەست دەكەوێت.

گۆڤاری‌ فۆربسی‌ ئیسرائیل‌، لە ڕاپۆرتێكدا ناوی‌ ئەو 10 رێكخراوە توندڕەوی ئیسلامی‌ بڵاوكردەوە، كە ساڵانە بڕە پارەیەكی‌ زۆر لە چەند رێگەی‌ جیاواز بەدەستدەهێنن.

بەپێی‌ ریزبەندییەكە، گروپی‌ تیرۆریستی‌ داعش پلەی‌ یەكەمی‌ گرتووە، بەجۆرێك رۆژانە سێ‌ ملیۆن دۆلار و ساڵانە 2 میلیارد دۆلار بەدەستدەهێنێت.

گۆڤارەكە ئاماژەی‌ بەوەشكردوە، سەرچاوەی‌ ئەو پارەیەی‌ داعش لە رێگەی‌ وڵاتانی‌ جیهان، كۆكردنەوەی‌ پارە وەك خێرو یارمەتی، دەستی‌ دەكەوێت.

رێكخراوی‌ بزوتنەوەی‌ بەرگری‌ فەلەستین (حەماس)،كە گۆڤارە ئیسرائیلییەكە بە تیرۆریست ناویبردوە، پلەی‌ دووەمی‌ هەیە، ساڵانە نزیكەی‌ یەك ملیار دینار لە ڕێگەی‌ وڵاتانی‌ عەرەبی‌‌ و چەند سەرچاوەیەكی‌ ترەوە بەدەستدەهێنێت.

لە دوای‌ ئەوانیش، هەریەك لە گروپی‌ شۆڕشگێڕی‌ هۆزەكانی‌ كۆلمبیا، حزبوڵای‌ لوبنان، بزوتنەوەی‌ تاڵیبان، رێكخراوی‌ ئەلقاعیدە، ریزبەندییەكانی‌ تری‌ پێڕستی‌ دەوڵەمەندترین رێكخراوە تیرۆریستیەكانی‌ جیهانیان، گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.