هه‌ینی 17 تشرینی دووه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / داعش نزیكەی 13 ملیۆن كەسی ئاوارە كردووە

داعش نزیكەی 13 ملیۆن كەسی ئاوارە كردووە

بەهۆی هێرش‌و تاوانەكانی چەكدارانی داعش لە عێراق‌و سوریە 12 ملیۆن ‌و 600 هەزار هاوڵاتی سوری ‌و عێراقی ئاوارە بوون.
ئەمین عەواد، بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ خۆرهەڵاتی‌ ناوەڕاست و باكووری‌ ئەفریقای‌ كۆمسیاریای‌ باڵای‌ پەنابەرانی‌ سەر بە نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ئاشكرای‌ كردووە، كە تا ئێستا بەهۆی‌ جەنگی‌ سوریاوە، 7 ملیۆن و 200 هەزار كەس لە ناوخۆی‌ سوریە و 3 ملیۆن و 300 هەزار دانیشتوی ئەو وڵاتەش، ئاوارەی دەرەوەی‌ سوریە بوون.

هاوكات، یەك ملیۆن و  900 هەزار كەسیش لە ناوخۆی‌ عێراق و 190 هەزار هاوڵاتی عێراقیش ئاوارەی دەرەوەی ئەو وڵاتە بوون، بە گشتیش 12 ملیۆن و 600 هەزار كەس بە هۆی‌ جەنگی‌ سوریە و عێراقەوە ئاوارە و دەربەدەر بوون.

ئەمین عەواد، ڕەخنەی‌ لە كەمتەرخەمیی‌ وڵاتانی‌ جیهانیش گرت بەرامبەر بە ئاوارەكان و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ كاتێك باسی‌ ئاوارەبوونی‌ یەك ملیۆن كەس لە ماوەی‌ 2 مانگ یان ئاوارەبوونی‌ 500 هەزار كەس لە شەو ڕۆژێكدا دەكەن، جیهان ڕاناچڵەكێت و هیچ كاردانەوەیەكی‌ نابێت.

بابەتی هاوپۆل

بەوێنە.. ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە بەرز دەبێتەوە

بەهۆی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو لەپارێزگار كرماشان تا ئێستا لانیكەم 348 كەس گیانیان لەدەستداوە‌و نزیكەی 7000 …