دوو شه‌ممه‌ 23 تشرینی یه‌كه‌م 2017
ماڵەوە / جیهان / 33که‌س له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به چه‌کی بێده‌نگ کوژران

33که‌س له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به چه‌کی بێده‌نگ کوژران

له هێرشێکی کتوپڕی ژماره‌یه‌کی چه‌کداری نه‌ناسراو له رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا که ناوچه‌یه‌کی شێعه‌نشینه 33که‌س به چه‌کی بێده‌نگ کوژراون که 25یان ژنن.

ده‌یان چه‌کداری نه‌ناسراو له هێرشێکی له‌ناکاو بۆ سه‌ر دوو باڵه‌خانه‌ی نیشته‌جێبوون له گه‌ڕه‌کی زیونه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به چه‌کی بێده‌نگ 33که‌سیان کوشتووه که 25یان ژنن، هاوکات زیاتر له 10که‌سیش بریندار بوون. دۆیچه‌وێله بڵاوی کردووه‌ته‌وه هێرشبه‌ران برێتی بوون له چووار ئۆتۆمبێل‌و دوای هێرشه‌که ناوچه‌که‌یان چۆلکردووه.

سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی له زاری شایه‌تحاڵه‌کانه‌وه بڵاو کردووه‌ته‌وه که ئه‌و باڵه‌خانانه شوێنی نیشته‌جێبوونی له‌شفرۆشه‌کان‌ بوون‌و دوای هێرشه‌که ئه‌و دروشمه به یه‌کێک له باڵه‌خانه‌کانه‌وه نووسراوه: ‘ئه‌وه چاره‌نوسی هه‌ر له‌شفرۆشێکه.’

 تا ئێستا نه‌زانراوه بکه‌رانی ئه‌و هێرشه چ گروپ‌و لایه‌نێک بوون، به‌ڵام به وته‌ی شایه‌تحاڵه‌کان شێوازو روخساریان له ‘داعش’ چووه.

 له رۆژانی رابردوودا داعش شه‌ڕێکی ده‌روونیی به‌ربڵاوی دژ به به‌غدا راگه‌یاندووه‌و چه‌ند هه‌واڵیش له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ چالاکتر بوونه‌وه‌ی شانه نهێنییه‌کانی ئه‌و رێکخراوه له پایته‌ختی به‌غدا بڵاو بووه‌ته‌وه.

 

بابەتی هاوپۆل

رۆژهەڵاتی کوردستان: 6 بەندکراوی کورد ئازاد کران

شەش بەندکراوی خەڵکی شارەکانی شنۆ، سنە، ورمێ‌و کرماشان بە دانانی بارمتەی 930 ملیۆن تمەن بو …