سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

هەواڵ

دەرمانی هەڵە گیانی چەند زیندانی لە ورمێ دەخاتە مەترسیەوە

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو ڤیرووسی ئانفۆڵانزا لە نێو زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ پەرەی سەندووە و بێهداری نێو زیندانیش بە شێوەی هەڵە دەرمان دەداتە زیندانیە نەخۆشەكان و ئەمەش كێشەكەی قووڵتر كردووەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

داعش لە ماوەی 9 مانگی رابردوو 12 هەزار كەسی لە عێراق كوشتووە

بە پێی لێكۆڵینەوەی گرووپێكی نێودەوڵەتی لایەنگری مافی كەمایەتیەكان، بە ناوی “Minority Rights Group International (MRG)” جێگر لە شاری لەندەن پێتەختی بریتانیا، دۆخی كەمایەتیەكان لە عێراق كارەساتبارە و لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا 12 هەزار هاوڵاتی لەو وڵاتە كوژراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئێران هەڕەشە و هوشداری دایە پاكستان و عەرەبستان و دەستێوەردانی عێراق دەكات

فەرماندەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر پاكستان بەڵێنەكان سەبارەت بە سنوورەكانی خۆی لەبەرچاو نەگرێ، ئێران خۆی رێكاری پێویست دەگرێتە بەر و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ بە وتەی ئەو خراپكارەكان(ئەشرار) هیچ سنوورێك بۆ ئێرن ناهێڵێتەوە و ئەگەر پێویست بكات دەڕۆینە نێو خاكی دراوسێیەكانمان. حسێن سەلامی بە جەخت كردنەوە لەسەر ئەوەیكە ئێمە لەسەر دەستێوەردان لە كاروباری هیچ وڵاتێك نین، وتی: بەڵام ئەگەر پێویست …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێكخراوی سیا لە چەكدار كردنی گرووپە میلیشیاكان رازی نیە

رۆژنامەی نیۆیۆك تایمزی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی مانگی رەزبەر لە راپۆرتێكدا توێژنەوەیەكی نهێنی رێكخراوی ئیتلاعاتی ناوەندیی ئەمریكا ناسراو بە(سیا) سەبارەت بە ئاكامی سیاسەتی چەكداركردنی گرووپە چەكدارەكان لە سەرانسەر جیهان ئاشكرا كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »

بۆنی لاشەی چەكدارانی داعش خەڵكی گوندەكانی سەر سنووری هەراسانكردووە

لە ئەنجامی پێكدادانی شەرڤانانی یەپەگە و چەكدارانی داعش لە كۆبانێ و كوژرانی چەكدارێكی زۆر لەبەرەی داعش، بوونی لاشەی كوژراوانی داعش گوندنشینانی سەر سنوری هەراسان كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

رۆژانە 7 منداڵ و مێرمنداڵ لە ئەمریكا بە چەكی گەرم دەكوژرێن

گرووپێكی خەبات لەگەَ لابی چەك و چۆڵ لە ئەمریكا لە نوێترین خوێندنەوەی خۆیدا رایگەیاندووە كە، راستیەكی هەژێنەر سەبارەت بە كەڵك وەرگرتنی ئازادانە لە چەكی گەرم لەم وڵاتە بوونی هەیە. ئەم گرووپە بە ناوی Brady Campaign to Prevent Gun Violence”” بە لێكدانەوەی ئاماری ساڵی 2011 گەیشتۆتە ئەو ئاكامەی كە رۆژانە لە ئەمریكا 7 منداڵ و مێر منداڵ بە هۆی بەكارهێنانی چەكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

كرێكارێكی سەقزی بە هۆی رووداوی كار گیانی لەدەستدا

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتی ئیلنا، كرێكارێكی تەمەن ٣٢ ساڵەی خەڵكی شاری سەقز لەكاتی خاوێن كردنەوەی دەزگای “پیكسێل”‌ی كارگەیەكی بەرهەمهێناندا، تووشی بەرق گرتوویی بوو و بەو بۆنەوە گیانی لەدەستدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

پاركینگی زانكۆی كرماشان بەردەوامە لە پارە وەرگرتن لە خوێندكاران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، پاركینگی زانكۆی رازیی كرماشان پارە لەو خوێندكارانە وەردەگرێت كە ئۆتۆمبیلەكانیان لەو شوێنە رادەگرن و بۆ پێدانی بەرچەسپی هاتوچۆ كردن پارە لەو خوێندكارانە وەردەگرێت.

زۆرتر بخوێنەوە »

حوسیەكان لە هەوڵی دەستبەسەراگرتنی دەریایی “سوور”ن

شیعە حوسیەكان پاش گرتنی سەنعا پێتەختی یەمەن، پارێزگای حەدیدە لە كەنارەكانی دەریای “سوور”یان بەدەستەوە گرتووە و ئەم پارێزگایەش دووهەمین بەندەری گەورەی یەمەنیتێدایە و پێگەیەكی ستراتیژیكی گرنگی هەیە.

زۆرتر بخوێنەوە »