چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەرمانی هەڵە گیانی چەند زیندانی لە ورمێ دەخاتە مەترسیەوە

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بە شێوەیەكی بەرچاو ڤیرووسی ئانفۆڵانزا لە نێو زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ پەرەی سەندووە و بێهداری نێو زیندانیش بە شێوەی هەڵە دەرمان دەداتە زیندانیە نەخۆشەكان و ئەمەش كێشەكەی قووڵتر كردووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئێران، پەرەسەندنی نەخۆشی ئانفۆڵانزا لە نێو زیندانیان لە زیندانی ناوەندیی ورمێ(دەریا) بووەتە هۆی ئەوەیكە زۆرێك لە زیندانیان سەردانی بێهداری بكەن و بە هۆی دانی دەوراودەرمانی خراپ بەو زیندانیانە ئێستا 8 كەسیان دەست و پێیان لە جووڵە كەوتووە.

ناوی سێ كەس لەو زیندانیانە بەم چەشنەیە: جەهانگیر زادە، عەلی بەخشی و مۆجتەبا كەهریزی كە لە نێو بەندی زیندانیانی ئاسایدان و تا ئێستا چارەسەرییەكی گونجاویان بۆ نەكراوە و ئێستا دەست و پێیان پەكی كەوتووە و جووڵە ناكات.
تا ئێستا بە تەواوەتی ئاشكرا نەبووە كە هۆكاری دانی دەرمانی خراپ و هەڵە بە شێوەی ئەنقەست بووە یان بە رێكەوت و دیاریش نیە پەك كەوتوویی ئەو زیندانیانە چارەسەر دەكرێ یان نە.

شایانی باسە، زیندانی ناوەندیی ورمێ یەكێك لەو زیندانانەی ئێرانە كە 45 زیندانی سیاسی تێدایە و 10 كەسیشیان حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.