پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

بۆنی لاشەی چەكدارانی داعش خەڵكی گوندەكانی سەر سنووری هەراسانكردووە

لە ئەنجامی پێكدادانی شەرڤانانی یەپەگە و چەكدارانی داعش لە كۆبانێ و كوژرانی چەكدارێكی زۆر لەبەرەی داعش، بوونی لاشەی كوژراوانی داعش گوندنشینانی سەر سنوری هەراسان كردووە.

بە گوندی عەلیزەرە سەر بە ناوچەی سوروچ لەسەر سنوری نیووان توركیە و سووریە  كە تەنها 500 مەتر لە كۆبانی دوورە، جگە لەوەی لە دەنگی تۆپ و پێكدادانی نێوان یەپەگە و داعش راهاتوون، بەڵام بەهۆی كوژرانی چەكدارێكی زۆری داعش لە نزیك ئەم گوندە، بوونی لاشەكان دانیشتوانی ئەم گوندەی هەراسان كردووە. بەتایبەتیش ئەو چەكدارانی داعش كە لە ئەنجامی پێكدادانەكان بریندار دەبن و داعش ناتوانێت چارەسەریان بكات، بۆیە هەر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گوللەباران دەكرێن و بە جیێان دەهێڵن.

دانیشتوانی ئەم گوندە باس لەوە دەكەن كە لەگەڵ ئەوەی لە دەنگی بۆمبەبارانكردن و پێكدادانەكانی نێوان یەپەگە و داعش راهاتوون، بەڵام ئەوەی هەراسانی كردوون بۆنی لاشەی كوژراوانی داعشە كە دوای ئەوەی بریندار دەبن و چارەسەریان بۆ ناكرێت، هەر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لە نزیك ئەو گوندە گوللەباران دەكرێن و دوای چەند رۆژێك تەرمەكان لەلایەن داعشەوە كۆ دەكرێنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.