سێ وەرزشوانی هۆلەندی بوون بە پێشمەرگە و لە بەرەكانی دژ بە داعش دان

سێ ئەندامی دەستەیەكی ماتۆڕسواری هۆلەندی دەبنە پێشمەرگە لەدژی داعش، دەسەڵاتدارانی هۆلنەدیش هیچ كێشەیەكیان نییە لەسەر بوونیان بە پێشمەرگە.

دادگای هۆلەند ئاشكرای كرد كە سێ هاوڵاتی هۆڵەندی دەبنە پێشمەرگە و هیچ تاوانێكیان نییە لەسەر ئەوەی بوونەتە پێشمەرگە، چونكە دژی رێكخراوێكی تیرۆریستە.

وتەبێژی دادگای هۆلەند فیم دی براون رایگەیاندووە كە، ” لە كۆن دا پەیوەندیكردن بە دەستەی چەكدارەوە قەدەغەبوو هەر كەس بیكردایە رووبەرووی دادگا دەبوەوە، بەڵام ئەم یاسایە بۆ ئەمە جێبەجێناكرێت”.

دەستەی (نوسرند) ی هۆلەندی رایگەیاند كە ژمارەیەك لە كۆمەڵەیەكی ماتۆڕسواریان ‌چوونەتە‌ هەرێمی كوردستان و لەریزی پێشمەرگەدا دژی داعش دەجەنگن.

بەرپرس ئەم دەستەیە كە ناوی كلاوس ئۆتیە بەتەلەفزیۆنێكی هۆلەندی راگەیاندووە كە سیان لە دەستەكەیان گەیشتوونەتە ناو پێشمەرگە لە دەوروبەری شاری موسڵن و وێنەكانیشیان لە فەیسبووك داگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.