سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

هەواڵ

ساڵانە بە سەدان میلیۆن لیتر مەشرووباتی ئەلكولی لە ئێران دەخورێتەوە

گرووپی لێكۆڵینەوە و لێكدانەوەی هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا رۆژی شەممە 26ی مانگی رەزبەر لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە كە، ساڵانە لە ئێران پتر لە 200 میلیۆن لیتر مەشرووبی ئەلكولی لە ئێران دەخورێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

فەرماندەی سپا: هەموو شەوێك هێرش دەكرێتە سەر سنوورەكانی ئێران

عەبدوڵڵا عێراقی جێگری فەرماندەی هێزە زەوینیەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند: هەموو شەوێ بە وتەی ئەو تێرۆریستان هێرش دەكەنە سەر سنوورەكانی رۆژهەلاتی ئێران.

زۆرتر بخوێنەوە »

فەرماندەیەكی كوردی داعش: دیلەكانمان لەگەڵ پێشمەرگە دەگۆڕینەوە

فەرماندەیەكی‌ كوردی‌ نێو رێكخراوی‌ داعش ئامادەیی‌ خۆیان نیشاندەدات بۆ گۆڕینەوە دیلەكان لەگەڵ پێشمەرگەو هەروەهاكوشتنی‌ داعشە كوردەكان پشت راستدەكاتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

پەرەسەندنی زەخت و گوشاری سەر كرێكارانی شیركەتی”بانتا ئابیدەر”

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، زەخت و گوشاری خاوەنكاری شیركەتی “بانتا ئابیدەر” لە شاری سنە بۆ سەر كرێكارانی شیركەتەكە بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

جان مەكەین: داعش بەسەر هەموواندا سەر دەكەوێت

جان مەكەین كە ئەندامی لێژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكادایە رایگەیاند، ئەوان سەردەكەون و ئێمە ناتوانین سەربكەوین، عێراقییەكان دەدۆڕێنن، پێشمەرگە و كورد ناتوانن سەربكەون، پێویستە بەو كارانە دابچینەوە كە ئێستا ئەنجامیان دەدەین، چونكە ئێمە رێكخراوەكە بێهێز ناكەین بە ئامانجی لە ناوبردنی و داعش دەتوانێ فڕۆكەخانەی بەغدا داگیر بكات. مەكین بە كەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاند ‘وانازانم كە داعش توانای …

زۆرتر بخوێنەوە »

هێرشی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كۆڵبەران لە شاری سەردەشت

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری شاری سەردەشت بۆ باشووری كوردستان، كۆڵبەران و كاسبكارانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری لەسێدارەدانی 5 كەس لە زیندانی شاری ورمێ

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، چەند كاتژمێر پێش ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ، ٥ كەس بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەركان لە بەندیخانەی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام، رەوانەی ژووری تاكەكەسی كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆبوونەوەی ناڕەزایی خەڵكی شاری مورموریی لە بەردەم بەخشداریی ئیلام

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی پێنجشەممە 24ی رەزبەر، پتر لە 100 كەس لە خەڵكی بوومەلەرزە لێدراوی شاری “مورموری” سەر بە پارێزگای ئیلام لە ناڕەزایی بە نەبوونی خزمەتگوزاری و یارمەتی سەرەتاییی، لە بەرانبەر بەخشداریی ئەو پارێزگایە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوە برد.

زۆرتر بخوێنەوە »

توركیە و داعش پێكەوە تووشی تێكهەڵچوون بوون

چەند كاتژمێر پێش ئێستا بە هۆی ئەوەیكە داعش لە دەوروبەری ئەو شارەی دایە بەر خومپارە و گولەی هاون و بەركەوتنی چەند گولەیەك لە خاكی توركیە، ئەو وڵاتە لە وەڵامی داعش هاتە دەست و چەكدارانی داعش ی لە نزیك شاری كۆبانی بۆردمان كرد.

زۆرتر بخوێنەوە »