چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

هێرشە هەمە لایەنەكانی داعش بۆ سەر كۆبانێ تێكشكێندرا

ئەو هێرشە پێنج قۆڵیەی كە داعش شەوی رابردوو  دەستیپیكرد بۆ سەر كوبانێ تێكشكێندرا.

پاش ئەوەی چەند رۆژیكە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی لە ‌داعش كەوت و هێزو جبەخانەیەكی زۆری بەكێشكرد بۆ بەرەی شەڕ لە كۆبانێ، شەوی رابردوو لە پێنج قۆڵەوە دەستی بە ‌هێرش كردن كرد بۆ سەر بنكەو شوێنەكانی شەرڤانان و یەكێك لە ئامانجە سەرەكیەكانی هێرشەكەش داگیركردنی تاكە دەروازەی نێوان كوبانێ و باكوری كوردستان بوو، بەڵام بەپێی زانیارەیەكانی هەواڵنێریی سپی میدیا، هێرشەكە شكستی هێناوە و بەدەیان لاشەی داعش لە مەیدانی شەڕدا جێماوە.

شكستی هێرشەكەی داعش هەر زوو رەنگی دایەوە لە میدیا جیهانییەكان و تەلەفزیۆنی سكای نیوز لە هەواڵەكانی ئەم بەیانییەیدا شكستی ئەو هێرشەی بڵاوكردووەتەوە، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات كە دەروازەی بیمینار نێوان باكوری كوردستان و شاری كوبانێ هەر لەدەستی شەرڤانە كوردەكاندایە.

هەروەها شەوی رابردوو تا بەیانی فرۆكەكانی‌ هاوپەیمانان ‌چەندینجار هێرشیان كردۆتە سەر گردبوونەوەو بنكەكانی داعش لەگەڕەكی پیشەسازی و بازاڕی هال لە كوبانێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.