سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

پەرەسەندنی زەخت و گوشاری سەر كرێكارانی شیركەتی”بانتا ئابیدەر”

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، زەخت و گوشاری خاوەنكاری شیركەتی “بانتا ئابیدەر” لە شاری سنە بۆ سەر كرێكارانی شیركەتەكە بە ئاستێكی زۆر پەرەی سەندووە.

دەوترێ، خاوەنكاری ئەو شیركەتە بە كەلكوەرگرتنی نابەجێ لە دابەزین كەش و هەوا و دەسپێكی سەرماوسۆڵە و نەبوونی مەجالی كار، زەخت و گوشاری سەر كرێكارانی پەرە پێداوە و لای وایە كە لەم كاتەدا كە كار دەستناكەوێ ئەگەر گوشارەكانی بۆ سەر كرێكارانیش پەرە پێ بدات ئەوان لەبەر ئەوەیكە سەرچاوەی بژیوی ژیانیان لەدەست نەدەن، ئەو زەخت و گوشارانە قبوڵ ئەكەن.
شایانی باسە، خاوەنكاری شیركەتەكە وێڕای ئەوەیكە هەموو هەفتەیەك بە شێوەی زۆرەملێ 20 كرێكار دەنێریتە مەرەخەسی، بە كرێكارانی راگەیاندووە كە ئەگەر كاتژمێر و بەرهەمی كارەكەیان زۆرتر نەكەن، لە سەر كار دەكرێن و نان بڕاو دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.