چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

جان مەكەین: داعش بەسەر هەموواندا سەر دەكەوێت

جان مەكەین كە ئەندامی لێژنەی هێزە چەكدارەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكادایە رایگەیاند، ئەوان سەردەكەون و ئێمە ناتوانین سەربكەوین، عێراقییەكان دەدۆڕێنن، پێشمەرگە و كورد ناتوانن سەربكەون، پێویستە بەو كارانە دابچینەوە كە ئێستا ئەنجامیان دەدەین، چونكە ئێمە رێكخراوەكە بێهێز ناكەین بە ئامانجی لە ناوبردنی و داعش دەتوانێ فڕۆكەخانەی بەغدا داگیر بكات.
مەكین بە كەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاند ‘وانازانم كە داعش توانای كۆنتڕۆڵكردنی شاری بەغدای هەبێت، بەڵام ئەو دەتوانێت فڕۆكەخانەی بەغدا كۆنتڕۆڵ دەكات، دەشزانم كە ئەوان دەتوانن هێرشی خۆكوژی و تەقینەوە لە بەغدا ئەنجام بدەن’.
ئەو لەبارەی كاریگەری هێرشە ئاسمانییەكانیشەوە دەڵێت ‘بەر لە هەموو شتێك پێویستە بزانین، كە هێرشە ئاسمانییەكان هیچ سوودێكیان نییە، پێویستە هێزی زیاتری وشكانی لە بەرەكانی شەڕ هەبێت لە شێوەی هێزی تایبەت و هاوشێوەكانی، پێویستە پێشمەرگەش پڕچەك بكەین، چونكە ئەوان بە چەكی كۆنی رووسی شەڕ دەكەن، داعشیش لە دژی ئەوان چەكە ئەمریكاییەكان بەكاردەهێنێت’.
مەكین بە پێداگیرییەوە وتی پیویستە لەوە تێبگەین، كە سنوورێك لە نێوان عێراق و سووریا نەماوە، پێوسیتە ئێمە جیاوازی نەكەین لەنێوان ئەو دوو وڵاتە. لە كۆبانێ ناتواندرێت هێرشە ئاسمانییەكان بە تەواوی رێكبخرێن، پێموایە رێگریش ناكرێت لە كۆمەڵكوژی لەدژی ئەو كەسانەی كە لەو شارە گیرییان خواردوە. داعش توانییویەتی لەگەڵ هێرشە ئاسمانییەكان رابێت. دەبێ ئەوەش بزانین، هەر چەندە داعش بەهێزتر بێت، ئەوەندەش هەڕەشە لەسەر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیاد دەبن.
سیناتۆرە ئەمرییەكە، كە دەڵێت ‘پێویستە بۆ جیهان روون بێتەوە، ئەگەر داعش بتوانێت خەلافەتەكەی دابمەزرێنێت، ئەوە هەڕەشەیەكی راستەقینەیە بۆسەر ئەمەریكا، ناوبراو وتیشی، كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ ساڵێكی دەوێت، منیش دەڵێم ناتوانین ئەوەندە چاوەڕێ بكەین’.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان چەندین وێنەی جان مەكەین لەگەڵ سەركردەكانی داعش تا ئێستا بڵاو بووەتەوە و زۆر كەس ناوبراو بە یەكێك لە پشت پەردەكان و پەرەپێدەرەكانی تێرۆریزم دەزانن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.