سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

هەواڵ

پارێزەری چالاكە سیاسی و مەدەنیەكان خۆی بە زیندان ناساند

مەسعود شەمس نژاد یەكێك لە پارێزەرە ناسراوەكان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامی بە 4 مانگ زیندان مەحكوم كراوە، كە ئەمڕۆ بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمەكەی خۆی بە زیندانی شاری ورمێ ناساند.

زۆرتر بخوێنەوە »

چارەنووسی 2 كەس لە گیراوانی شاری تاران لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانێ نادیارە / بە وێنە

دوو چالاكی فەرهەنگی ـ خوێندكاریی كورد كە ماوەی١٠ رۆژ لەمەوبەر لە خۆپیشاندانەكانی پشتیوانی خەڵكی شاری تاران بۆ كۆبانێ دەستگیر كراون، چارەنووسیان نادیارە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ژمارەیەك لە چالاكانی كرێكاریی پشتیوانی خۆیان بۆ خۆڕاگری كۆبانێ دەربڕی / بە وێنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ژمارەیەك لە چالاكانی كرێكاریی شاری سنە وێڕای گەشتێك بۆ شاری پاوە، لە نزیك ئەو شارە و لە بەردەم غاری قوڕیە قەڵا بە هەڵگردنی پلاكاردێك پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەربڕیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

تەقەی چەكدارانی ئێران لە پاكستان 5 قوربانیی لێكەوتەوە

كاربەدەستێكی بالای دەوڵەتی پاكستان رۆژی هەینی 25ی رەزبەر رایگەیاند، بە هۆی تەقەی پاسەوانانی سەر سنووری ئێران، ئەفسەرێكی پۆلیسی پاكستان كوژراوە و 4 سەربازی دیكەش بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

كوژرانی دوو چەكداری دیكەی كۆماری ئیسلامی لە سنووری سیستان و بەلوچستان

فەرماندەی پاسەوانانی سنووری سیستان و بەلوچستان رایگەیاند: دوو كەسی دیكە لە پاسەوانەكانی ئەو سنوورە لە شەڕ لەگەڵ نەیارانی كۆماری ئیسلامی بە ناوەكانی جەواد باقری و رەزا بارانی كە هەردووكیان پلەی ئوستوار دووهەمیان هەبووە، كوژراون.

زۆرتر بخوێنەوە »

كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەنگیان بە توركیە نەدا

لە دەنگدانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە بۆ پێنج كورسی ئەندامیەتی كاتیی ئەو رێكخراوەیە بەڕێوەچوو، توركیە دووچاری شۆكێكی گەورە بوو كاتێك ژمارەی دەنگەكانی نیوەی ژمارەی دەنگەكانی ئیسپانیا و نزیكەی سێ هێندەی ژمارەی دەنگەكانی نیوزلاند كەمتربوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیتالیا هێز و كەرەسەتەی سەربازی رەوانەی باشووری كوردستان دەكات

وەزیری بەرگریی ئیتالیا رایگەیاند ژمارەیەك چەك‌و تەقەمەنی‌و فرۆكەی بێ فرۆكەوان، لەگەڵ 280 هێزی سەبازیی ئەو وڵاتە بۆ راهێنانی هێزی پێشمەرگە رەوانەی باشووری كوردستان دەكات.

زۆرتر بخوێنەوە »

12 ئەندامی سپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو لە سوریە كوژراون

هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا رایگەیاند، جەبار دریساوی یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕ دژی داعش لە وڵاتی سوریە كوژراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

گرتنی دەفتەری ئەلجەزیرە لە لایەن خۆپیشاندەران بۆ پشتیوانی لە كۆبانێ

ژمارەیەك لە ئەندامی پارتی سۆسیال دیمۆكرات SDP لە ئانكارا پایتەختی وڵاتی توركیە بە دروشمی “كۆبانێ سەردەكەوێ” چوونە نێو دەفتەری كەناڵی ئەلجەزیرە توركی لە ئانكارا و پلاكاردێكیان لە پەنجەرەی بیناكە هەڵواسی و پشتیوانی خۆیان بۆ كۆبانێ دووپات كردەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیاتر لە 100 پارێزەری كرماشانی خوازیاری بەفەرمی ناسینی مافی چارەی خۆنووسینن

116 پارێزەری دادگاكانی شاری كرماشان بە نووسینی نامەیەك بۆ بان‌كی مون سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، وێڕای شی كردنەوەی دۆخی ئێستای كورد و بەرەنگاری ئەم گەلە لەگەڵ چەكدارانی داعش و رەخنەی توند لە هەڵوێست و كردەوەكانی ئەو رێكخراوەیە، خوازیاری ئاوڕدانەوەی جیدی و بەرپرسانە سەبارەت بە بڕیاردان لە سەر چارەنووسی خەڵكی كوردستان بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانلەدەستدان و بریندار بوونی 8 هەزار كەس بە هۆی تەقینەوەی مین

لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوە تا ساڵی ١٣٩١ لە پارێزگاكانی ورمێ، ئیلام، كرماشان، سنە و خووزستان دوو هەزار و ٤٣٣ هاووڵاتیی مەدەنیی بە هۆی كەرەسەی بەجێماوی جەنگی و تەقینەوەی مین گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٦٠١ كەسی دیكەش بریندار بوونە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەمریكا و پەیەدە یەكەم دانیشتنی راستەوخۆیان ئەنجامدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند: سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوە دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ شاندێكی پارتە سەرەكیەكەی كوردی سوریە(پەیەدە) ئەنجامداوە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمریكا سەرقاڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكە لە دژی داعش لە ناوچەكەدا.

زۆرتر بخوێنەوە »