دوو شه‌ممه‌ 13 ته‌مموز 2020
ماڵەوە / کوردستان / ئیتالیا هێز و كەرەسەتەی سەربازی رەوانەی باشووری كوردستان دەكات

ئیتالیا هێز و كەرەسەتەی سەربازی رەوانەی باشووری كوردستان دەكات

وەزیری بەرگریی ئیتالیا رایگەیاند ژمارەیەك چەك‌و تەقەمەنی‌و فرۆكەی بێ فرۆكەوان، لەگەڵ 280 هێزی سەبازیی ئەو وڵاتە بۆ راهێنانی هێزی پێشمەرگە رەوانەی باشووری كوردستان دەكات.

شەوی رابردوو “رۆبێرتا پینۆتی” وەزیری بەرگریی ئیتالیا لە وتەیەكدا بۆ كۆمسیۆنی بەرگریی پارلەمانی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە، فرۆكەیەكی جۆری (Kc-767) بۆ گەیاندنی سوتەمەنی لە ئاسماندا و دوو فرۆكەی بێ فرۆكەوان لەجۆری (Predator)‌و 280 هێزی سەربازیی بۆ راهێنانی هێزی پێشمەرگە رەوانەی باشووری كوردستان دەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە لە مانگی رابردوو، ئیتالیا چەندین جۆر چەكی رەشاشی رەوانەی هەرێم كردوە‌و دواتر ئەو تەقەمەنییانە مۆدێلی چەكە پێشوەكانی یەكێتی سۆڤیەتە كە لە ئەنبارەكان راگیراوان رەوانەی هەرێم دەكات.

وەزیری بەرگریی ئیتالیا وتیشی، ئەو چەك ‌و تەقەمەنییانە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێرەوە رەوانەی باشووری كوردستان دەكرێت.

شایانی باسە تا ئێستا چەندین وڵاتی دیكەش یارمەتی مرۆڤدۆستانە و سەربازییان رەوانەی كوردستان كردووە و ئەمریكا و ئاڵمانیش لە ریزی ئەو وڵاتانەن كە راهێنان بە هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان دەكەن، بۆ ئەوەی گرفتی بەكارهێنانی ئەو چەك و تەقەمەنیە نوێیانەیان نەبێ.

بابەتی هاوپۆل

خۆکوژیی زیندانیەک لە پیرانشار پاش وەرگرتنی مەرەخەسی

رۆژی شەممە، ٢١ی پووشپەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی “عەبدولئەحەد بەزمئارا”، ٢٢ ساڵە و کوڕی “ڕەحمان”، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.