داعش 3 فڕۆكەی هەیە و یەكێكیان بە سەر ئاسمانی حەڵەبدا دەسووڕێتەوە

ئاژانسی هەواڵنێریی رۆیترز بڵاویكردەوە كە ئەمرۆ 25ی مانگی رەزبەر داعش لەو 3 فرۆكەیەی هەیەتی فرۆكەیەكی هەستانوەو بە سەر ئاسمانی شاری حەڵەبدا دەسوڕێتەوە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریە لە سەرچاوەی باوەرپێكراوەوە بڵاویكردۆتەوە كە، داعش سێ فرۆكەی جۆری میكی 23 ی هەیە، ئەمرۆ یەكێكیانی هەستانوەو بە سەر ئاسمانی حەڵەبدا بە نزمی فڕیوە.

ئەو رێكخراوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە فرۆكەوانەكانی كۆنی سپای عێراق راهێنان بە داعشەكان دەكەن لە سەر فێربوونی چۆنێتی لێخوڕێنی فرۆكە.

لە شەرەكانیان لەگەڵ سپای سوریە، داعش لە سەربازگەكانی حەڵەب و رەقە سێ فرۆكەی جەنگی روسی سپای سوریەی بەدەستەوە گرتووە.

بەڵام چاودێران پێیانوایە كە مەسەلەی ئەو فرۆكانە هیچ بەهایەكی سەربازی نییەو زیاتر بابەتێكی میدیای و تەشریفاتیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.