چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

12 ئەندامی سپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو لە سوریە كوژراون

هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا رایگەیاند، جەبار دریساوی یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕ دژی داعش لە وڵاتی سوریە كوژراوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، تەرمی ناوبراو رۆژی پێنجشەممە لە شاری ئەهواز نێژراوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە هەواڵنێریی رەسا سەر بە كۆماری ئیسلامی بڵاوی كردووەتەوە كە، لە سەرەتای دەسپێكی شەڕ لە سوریە تا ئێستا، 20 كەس لە ئەندامانی سپای پاسداران كوژراون كە زۆربەیان پلەی باڵایان هەبووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە هەواڵنێریی حكومەتی ئەهلی بەیت رایگەیاندبوو كە، دوێنێ پێنجشەممە 24ی مانگی رەزبەر تەرمی 3 كەسی دیكە لە ئەندامانی “بەرگریكاری حەرەمی حەزرەتی زەینەبی كوبرا” لە باقر شار هەڵكەوتوو لە شاری رەی نێژراون، كە ناوەكانیان بریتیە لە: محەمەد حسێن خدا پەنا، عەزیزۆڵڵا رەسول و ئەغەر یوسفی.

ماڵپەڕی جەمارانیش رۆژی رەزبەر رایگەیاند بكە، تەرمی 5 كەسی دیكە لە ئەندامانی سپا لە شاری قوم نێژراون و پێشتریش هەواڵنێریی مێهر باسی لە ناشتنی تەرمی 3 ئەندامی دیكەی ئەو ناوەندە حكومەتیە لە شارەكنی مەشهەد و وەرامین كردبوو.

دەبێ بوترێ، بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی بەردەوام رادەگەینن كە ئێمە لە سوریە و عێراق لە بەرەكانی شەڕ دژی داعش بەشداریی دەكەن و دوێنێ قاسم سلێمانی فەرماندەی سپای قودسی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند كە، ناهێڵێن شاری بەغدا بكەوێتە دەستی چەكدارانی داعش.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.