پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

ئێران هەڕەشە و هوشداری دایە پاكستان و عەرەبستان و دەستێوەردانی عێراق دەكات

فەرماندەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەگەر پاكستان بەڵێنەكان سەبارەت بە سنوورەكانی خۆی لەبەرچاو نەگرێ، ئێران خۆی رێكاری پێویست دەگرێتە بەر و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ بە وتەی ئەو خراپكارەكان(ئەشرار) هیچ سنوورێك بۆ ئێرن ناهێڵێتەوە و ئەگەر پێویست بكات دەڕۆینە نێو خاكی دراوسێیەكانمان.
حسێن سەلامی بە جەخت كردنەوە لەسەر ئەوەیكە ئێمە لەسەر دەستێوەردان لە كاروباری هیچ وڵاتێك نین، وتی: بەڵام ئەگەر پێویست بكات و دراوسێیەكانمان بەڵێنەكان لەبەرچاو نەگرن خۆمان دەڕۆینە نێو گۆڕەپانەكەوە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی یەك كەمتر لە 10 رۆژی رابردوو 15 كەس لە هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان هەڵكەوتوو لە سەر سنووری پاكستان كوژراو و بریندار بوون.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە كۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ئێعدام كردنی شێخ نەمرئەلنەمر رووحانی شیعەی لە عەرەبستان كە بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ ئێران دەستبەسەر كراوە، هوشداری داوەتە ئەو ولاتە و رایگەیاندووە كە، ئەگەر ئەو كردەوەیە بڕواتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە، عەرەبستان دەبێ چاوەڕوانی بەدواهاتەكانی ئەو كردەوەیە بێت.
حسَن ئەمیر عەلدوڵڵاهیان جێگری عەرەبی ئافریقایی وەزارەتی دەوەری كۆماری ئیسلامی ئەو “شێخ نەمرئەلنەر”ی وەكوو رێبەری شیعەكانی عەرەبستان ناولێبردووە و وتوویەتی: ئەگەری دەركردنی حوكمی ئێعدام بۆ ناوبراو راست بێت، ئەوە هەستی موسڵمانە شیعەكان بریندار دەبێت و بەدواهاتی جیهانیی لێ دەكەوێتەوە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پەیوەندییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زۆر خراپە و چەندین جاریش كاربەدەستە باڵاكانیان بەرانبەر بە یەكتر هەڵوێستی توندیان گرتووە.
لە لایەكی دیكەشەوە فەرماندەی گشتی سوپای قودسی ئێران باس لە شەڕی ناوبەغدا دەكات و ئەمەریكا تۆمەتبار دەكات بە بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیە .

قاسم سلێمانی بەرپرسی سپای قودسی ئێران لە لێدوانێكدا بە هەواڵنێرییە حكومەتیەكانی ئێران راگەیاندووە كە، بەهەمووشێوەیەك پشتیوانی لە ئاسایشی بەغدا دەكرێت و نزیك كەوتنەوەی داعش لە بەغدا هەڵایەكی ڕاگەیاندنیە و ڕاست نیە.
نانوبراو وتیشی: ‌دەزگا ڕاگەیاندنەكانی ناوخۆی ئەمەریكا دەستیان داوەتە بڵاو كردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتی ناڕاست بەوەی داعش ڕوو لە بەغدایە و كەوتۆتە ژێر دەستی داعشەوە‌. بەڵام ئێران نایەوێت بەغدا بكەوێتە دەست داعش

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.