چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

پاركینگی زانكۆی كرماشان بەردەوامە لە پارە وەرگرتن لە خوێندكاران

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، پاركینگی زانكۆی رازیی كرماشان پارە لەو خوێندكارانە وەردەگرێت كە ئۆتۆمبیلەكانیان لەو شوێنە رادەگرن و بۆ پێدانی بەرچەسپی هاتوچۆ كردن پارە لەو خوێندكارانە وەردەگرێت.

هێشتاكە زانیاریەكی ورد لەسەر چۆنیەتی پێدانی ئەو بەرچەسپانە ئاشكرا نەبووە، بەڵام هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكن كە بۆ هاتوچۆ كردن و راگرتنی ئۆتۆمبیل لە پاركینگی زانكۆی كرماشان، بۆ هەر ترمێك 70 هەزار تمەن لە خوێندكاران وەردەگیردرێت.

لە لایەكی دیكەشەوە هەواڵەكە باس لەوە دەكات كە، ئۆتوبووسی هاتوچۆ كردنی خوێندكاران بۆ دانی بلیت بە خوێندكاران پارە وەردەگرێت. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە زۆربەی زانكۆەكانی جیهان كاتێ هاوڵاتییەك بیهەوێ درێژە بە خوێندن بدات، دەوڵەت هەموو چەشنە خزمەتگوزارییەكی بێ بەرانبەر دەخاتە خزمەتیان و هاسانكاریشیان بۆ دەكات، بەڵام لە ئێران ئەم بابەتە بە تەواوەتی پێچەوانەیە و هەموو چەشنە تەنگ و چەڵەمەیەك لە بەردەم خوێندكاران ساز دەكرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.