چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خۆپیشاندان و كۆنسێرتی پشیتوانی لە كۆبانێ لە سنە بەڕێوەچوو / بەوێنە

خوێندكارانی زانكۆی كوردستان لە شاری سنە، بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانێ، خۆپیشاندانێكیان لە حەشەی ئەو زانكۆیەدا وەڕێخست.

بە پێی هەواڵەكان لەمبارەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی مانگی رەزبەر ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێندكارانی زانكۆی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی دەربڕیندا، پشتیوانیی خۆیان لە خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانی دەربڕی.

دەوترێ لەو خۆپیشانددانەدا، درۆشمی پشتیوانی لە كۆبانی و بەشداربووان بە هەڵكردنی پلاكارت و تراكت و وتنەوەی دروشم هێرشی چەكدارانی داعشیان بە توندی ئیدانە كردووە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بە دەیان كۆبوونەوە و خۆپیشاندانی سەدان و هەزاران كەسی لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی بەڕێوەچوو و بە دەیان كەسیش لەو پەیوەندەدا دەستگیر كران كە تا ئێستا چارەنووسی زۆرێكیان نادیارە.

هەروەها بڕیارە، عەزیز شارۆخ هونەرمەندی ناسراوی كورد، بە مەبەستی پشتیوانی كردن لە خۆڕاگریی خەڵكی كۆبانی، كۆنسێرتێكی گۆرانی وتن لە شاری سنە بەڕێوە ببات.

ئەو كۆنسێرتەی عەزیز شارۆخ لە رۆژانی ٢٥ و ٢٦ی رەزبەری ئەمساڵدا لە ساڵۆنی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە بەڕێوەدەچێت.

پێشتریش هونەرمەندان و چالاكانی مەدەنی، ژنان و چالاكانی فەرهەنگی، بۆ دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان لە خۆڕاگریی خەلكی كۆبانی، مانیان لە خواردن گرتبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.