پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

داعش: هێرش دەكەینە سەر رۆم و ڤاتیكان

گرووپی داعش رایگەیاندووە كە، هێرشەكانیان بۆسەر كۆبانێ نەخشە بۆ دارێژراوی سەدەی رابردووەو هێرش دەكەنە سەر رۆم و ڤاتیكان و مەسیحیەكان دەكوژین.

ئەو گرووپە توندڕەوە ئیسلامیە لە گۆڤاری (دابق) كە یەكەم گۆڤاری ئەو گروپەیەو لە موسڵ دەردەچێ، لە زمانی ئەندامانی گروپەكەیەوە ئەوەی راگەیاندووە كە هێرشەكانیان بۆسەر كۆبانێ نەخشەی سەدەی رابردوویان بووەو ئێستا ئەنجامی دەدەن.

داعش لەبارەی بەردەوامی هێرشەكانیشیەوە دەڵێ، ‌هێرش دەكەینە سەر رۆم و ڤاتیكان‌، بە وتەی خۆیان هەموو خاچ پەرەستەكان (سەلیب پەرەستەكان) دەكوژن و مەبەست لەم وتەیە كوشتنی كریستیانەكان یان مەسیحیەكانە.
ئەم وێنەیەی خوارەوە بەرگی یەكەمی گۆڤاری داعشە:

F67F3671-0962-472A-8AF4-671E7984B910_w640_r1_s_cx0_cy19_cw0

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.