فڕۆكەی هاوپەیمانەكان 6 شەڕڤانیان شەهید كرد

لە یەكەم بۆردوومانی بە هەڵەی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش، 6 شەڕڤانی یەپەگە شەهید كران.

ئەو بۆردوومانەی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە كۆبانی، كە لە جیاتی بۆردومانكردنی داعش، بە هەڵە شەڕڤانانی یەپەگەیان بۆردومانكرد، لەناو شاری كۆبانێدابووە.

ئەو رووداوە یەكەم رووداوی بۆردوومانی هەڵەی فڕۆكەكانی هاوپەیمانانە، لەوەتەی دەستپێكردنی هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش، كە نزیكەی مانگێكە لە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانن و شەڕڤانانی یەپەگە بە تووندی رووبەڕوویان دەبنەوە و نەیانهێشتوووە شارەكە بكەوێتە دەستیان سەرەڕای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو 35% شارەكەیان كەوتە دەست، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا هێزەكانی YPG، لە رۆژئاوای شارەكە بە دووری پێنج كیلۆمەتر وەدەریاننان.

لە دوو رۆژی رابردوودا هێزەكانی هاوپەیمانان هێرشە ئاسمانییەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ سەر دەوروبەری كۆبانێ، كە بەپێی وتەی بەرپرسانی كورد، ئەوان زانیارییان داوەتە ئەمریكاییەكان سەبارەت بە پێگەكانی داعش بۆ بۆردوومانكردنیان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.