دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

هەواڵ

لەسلێمانی فیستیڤاڵێك بۆ رێزگرتن لە ئەحمەدی موفتی زادە بەڕێوەچوو

رۆژی 29ی نوڤامبر، لایەن سەنتەری پەرەپێدانی لاوان چوارەمین فیستیڤاڵی خۆی تایبەت بە ئەحمەدی موفتی زادە لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی سازدا. چاودێرێكی سیاسیش رەخنە لەو فیستیڤاڵە دەگرێت. لەو فیستیڤاڵەدا ژمارەیەك كەسایەتی ئاینی چەندین وتاریان لەسەر كەسایەتی مەزهەبی‌و بیرو بۆچوونەكانی ئەحمەدی موفتی زادە خوێندەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بە پاڵپشتیی “ئێران” دوو تاقمی چەكداری”شیعە”لە كەركوك جێگیر دەكرێن

دوو تاقمی چەكدار‌و تۆكمەی شیعەكان بە هەڵكردنی ئاڵای تایبەت‌و وێنەی “عەلی خامنەیی” رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەنزیك شاری “كەركوك” جێگیر دەبن‌و كەس ناتوانێت لێیان نزیك ببێتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیبراهیمی عەلیزادە بەرگری لەمافی جیابوونەوەی كوردی رۆژهەڵات لەئێران دەكات

ئیبراهیمی عەلیزادە، سكرتێری گشتی رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران (كۆمەڵە) لەوەڵامی ئەندامێكی حیزبی تودەی ئێران سەبارەت بە مافی دیاریكردنی چارەنوس‌و جیابوونەوە لەئێران دەڵێت: ئێمە دەبێت بتوانین هەركات ویستمان لەو مافە كەڵك وەرگرین.

زۆرتر بخوێنەوە »

لەنێوچوونی بەشێكی بەرچاوی لێرەوارەكانی “زاگرۆس” لە پارێزگای”ئیلام”

كارناسێكی بواری لێراوار لە ئیلام رایگەیاندووە، ئاكامی جێبەجێكردنی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ وشكبوونی دار بەڕووەكانی زنجیرە چیاكانی *زاگرۆس* نەتەنیا نەیتوانی پێش بە وشكبوونیان بگرێت، بەڵكوو زیانێكی بەرچاوی بە دارە ساغەكانیش گەیاندووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی 4 كرێكاری كورد

چوار كرێكاری یەكەی پیشەیی كە كاری بەستەبەندیی ماددەی خۆراكی لە شارۆچكەی پیشەیی “دروود فەرامان”ی كرماشان ئەنجام دەدا، بەهۆی ئاگركەوتنەوە بە سەختی بریندار بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

داوا لە هەموو لایەنەكان دەكرێت پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ بكەن

لە راگەیەنراوێكدا دێپارتمانی پشتگیری لە بەندكراوانی سیاسی كورد داوا لەخەڵكی كوردستان‌و هەموو لایەنە سیاسییەكان دەكات پشتیوانی لە مانگرتنی ئەو بەندكراوانە بكەن كە لە زیندانی ورمێ مانیان لەخواردن گرتووە. دەقی راگەیەنراوەكە: بۆ پشتگیری لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی بەندیخانەی ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان داواکارین لە خەڵکی کوردستان، پارت ولایەنە سیاسییەکان، رێكخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، رێكخراوەکانی مافی مرۆف ورێكخراوەکانی مافی ژنان، میدیاکان وراگەیاندنەکان بە …

زۆرتر بخوێنەوە »