چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

لەنێوچوونی بەشێكی بەرچاوی لێرەوارەكانی “زاگرۆس” لە پارێزگای”ئیلام”

كارناسێكی بواری لێراوار لە ئیلام رایگەیاندووە، ئاكامی جێبەجێكردنی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ وشكبوونی دار بەڕووەكانی زنجیرە چیاكانی *زاگرۆس* نەتەنیا نەیتوانی پێش بە وشكبوونیان بگرێت، بەڵكوو زیانێكی بەرچاوی بە دارە ساغەكانیش گەیاندووە.

بە وتەی ئەو كارناسە، مێژووی لێڕەواری “زاگرۆس” بۆ زیاتر لە ٥٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، وشكەساڵیی ئەم دواییانە یەكەم قەیرانی جیدی بۆ ئەم دارستانەیە، پێشتریش زۆر وشكەساڵی دیكە بووە و نەیتوانیوە ئەو دارانە وشك بكات.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانی دا وێڕای رەخنە لە گەڵاڵەی بڕینی دارە وشكبووەكان و چاندنی بەڕوو ئەویش لە وەرزی پاییز و سەرمای زستاندا وتی، ئەم نەمامانە لە وەرزی وشكدا پێویستییان بە ئاودێری هەیە و ئەم بەشەش لە پڕۆژەی رزگاركردنی داربەڕووەكان ئاكامی پێچەوانەی دەبێ‌ و ئەم گەڵاڵەیە نەتەنیا دارە ساغەكان دەرباز ناكا، بەڵكوو لە ماوەیەكی درێژخایەندا، وشكبوونی ئەم دارانەی لێكدەكەوێتەوە.

ئەم وتانەی ناوبراو لەحاڵێكدایە، كە شەپۆلێكی بەرینی چاندنی داربەڕوو لە داوێنی زنجیرە چیای *زاگرۆس* پەرەسەندووە و تا ئێستا چالاكانی مەدەنی و ژینگەپارێز لە شارەكانی “مەریوان و سەوڵاوا، سنە، جوانڕۆ، پاوە و …” بە ئاستێكی بەرچاو نەمامی بەڕوویان چاندووە.

شایانی باسە، پارێزگای ئیلام بە 600 هەزار هێكتار جەنگەڵ، یەك میلیۆن و 200 هەزار لێرەوار و 80 ناوچەی ژینگەیی یەكێك لە پڕبایەخترین ناوچە كوردنشینەكان دێتە ئەژمار و لە چوارمین پارێزگایە لە بواریی پانتایی بەركەوتنی ژینگەی *زاگرۆس* لە ئێراندا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.