چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

بریندار بوونی 4 كرێكاری كورد

چوار كرێكاری یەكەی پیشەیی كە كاری بەستەبەندیی ماددەی خۆراكی لە شارۆچكەی پیشەیی “دروود فەرامان”ی كرماشان ئەنجام دەدا، بەهۆی ئاگركەوتنەوە بە سەختی بریندار بوون.

لەو رووداوەدا، كە كاتژمیر چوار و ٢٥ خولەكی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە، ٨ی سەرماوەز روویداوە، ژمارەیەك دەزگای چاپی شیركەتی “پوویش” لە ئاگردا سووتان.

بریندارانی ئەو رووداوە، كە لە نێو بیناكەدا تووشی گازگرتوویی ببون، پاش ٢ كاتژمێر گوازرانەوە بۆ بەشی ئۆرژانسی نەخۆشخانەی كرماشان.

سەرچاوە ناوچەییەكان بڵاوییان كردۆتەوە، كە بەهۆی درەنگ گەیشتنی هێزەكانی ئاگركوژێنەوە بۆ شوێنی رووداوەكە، مەترسی لەسەر گیانی ئەو كرێكارانە دروست ببوو.

هەتا ئێستا هۆكاری ئەو ئاگركەوتنەوەیە نەزانراوە، بەڵام پێی دەچێ كۆنتاكتی بەرق لە یەكیك لە ژوورەكاندا هۆكاری ئەو ئاگركەوتنەوەیە بووەو لێكۆلێنەوە بۆ وەدیاركەوتنی رێژەی زیانی ئاگركەوتنەوەكە بەردەوامە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.