دوو شه‌ممه‌ 29 نیسان 2024

هەواڵ

مجید مقدم بازداشت شد

مجید مقدم، از قربانبان و بازداشت شدگان “کهریزک” ساعت 20:00 چهارشنبه 12 آذر 1393 (3 دسامبر 2014) توسط ماموران امنیتی در منزل پدری اش بازداشت شد.

زۆرتر بخوێنەوە »

گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر زیندانانی مانگرتوو توندتر بووەتەوە

ماوەی 14 رۆژە زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ دەستیان داوەتەمانگرتن لە خواردن و بەو بۆنەشەوە ژمارەیەك لە زیندانیانی سیاسی لە شارەكانی دیكەی كوردستان و ئێران بۆ پشتیوانی لەوان دەستیان داەوەتە مانگرتن لە خواردن و ئەمەش كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی تووڕە كردووە و گوشارەكانیان بۆ سەر ئەو زیندانیانە پەرە پێداوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زۆربوونی فڕۆكە بەسەر ئاسمانی كوردستان و مەترسی گیانی بۆ هاوڵاتیان

بەرپرسێكی فڕۆكەوانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە كە رۆژانە 900 فڕۆكەی خارجی بەسەر ئاسمانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا دەفڕن، كە ئەوە ریكۆردێكی بێوێنەیە لە مێژووی فڕۆكەوانیی ئێراندا.

زۆرتر بخوێنەوە »

مەحكوم كردنی درێژەی لە زیندان راگرتنی چالاكێكی كرێكاریی كورد

ژمارەیەك لە كرێكاری ئاواییەكانی دەوروبەری شاری سنە، لە زیندان راگرتنی چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی ئەو شارەیان مەحكوم كردووە و خوازیاری ئازادیی بێ پێشمەرجی ناوبراو بوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

بە بۆنەی 3ی دێسامبر رۆژی جیهانیی كەمئەندامان

كۆمەڵەی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی ١٩٩٢دا و بە مەبەستی پەرەپێدانی فەرهەنگی رێزگرتن لە كەمئەندامان و بەردنەسەرەوەی ئاستی زانیاری سەبارەت بە كەمەئەندامان، رۆژی ٣ی دیسامبری وەكوو رۆژی جیهانیی كەمئەندامان دیاریكرد و ئێستاكە زیاتر لە ١ملیارد كەس لە كۆی دانیشتووانی ئێستای جیهان بەهۆی كێشەی سیستەمی دەروونی، مێشك، جەستەوە كەمئەندام بوون و بەدەست ئازارەكانیەوە دەناڵێنن. بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی بێهزیستیی ئێران ساڵانە …

زۆرتر بخوێنەوە »

پشتیوانیی *كۆمەڵە* لە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە “ورمێ”

“كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان” بە دەركردنی راگەیەندراوێك پشتیوانی خۆیی لە 12 رۆژ مانگرتن و خۆڕاگریی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری “ورمێ” ناسراو بە زیندانی (دەریا) دەربڕیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

ترسی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی لە پەرەسەندنی “زەواجی سپی”

راوێژكاری كەلتووریی سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی داوەتە پەرەسەندنی “زەواجی سپی” لەو وڵاتە و نیگەرانیەكانی كاربەدەستانی حكومەت لەو پەیوەندەدا و سەرۆكی دەفتەری خامنەییش باسی لەوە كردووە، كە ئەم دیاردەیە “جیلی حەڵاڵ” لەنێو دەبات و كاربەدەستێكی دیكەی پەیوەندیدار بە لاوان، دەڵێ: وەها دیاردەیەك لە ئێراندا بوونی نیە.

زۆرتر بخوێنەوە »

حیزبی دیموكرات پشتیوانی خۆی لە زینیدانی مانگرتوو لە”ورمێ” دەربڕی

پاش ئەوەیكە 12 رۆژ بەسەر مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ”دەریا” تێپەڕ دەبێت، “حیزبی دیموكراتی كوردستان” پەیامێكی بە مەبەستی پشتگیری لە مانگرتنی زیندانی سیاسی دەربڕیوە.

زۆرتر بخوێنەوە »