چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

حیزبی دیموكرات پشتیوانی خۆی لە زینیدانی مانگرتوو لە”ورمێ” دەربڕی

پاش ئەوەیكە 12 رۆژ بەسەر مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ورمێ”دەریا” تێپەڕ دەبێت، “حیزبی دیموكراتی كوردستان” پەیامێكی بە مەبەستی پشتگیری لە مانگرتنی زیندانی سیاسی دەربڕیوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە تا ئێستا لە چەندین زیندانی دیكە و لەوانە لە زیندانی سنە و زاهیدان بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی مانگرتوو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بڕیاری مانگرتن لە خواردنیان دەركردووە.

لە راگەیەندراوەكەی حیزبی دیموكرات كە  روو بە” بان كی مۆن سكرتێری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەحمەد شەهید، نێردراوی تایبەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ئێران و كۆڕ و كۆمەڵە بەشەر دۆستەكان و ناوەندەكانی داكۆكیكار لە ماڤەكانی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان” نووسراوە.

باس لەوە كراوە، كە لەحاڵێكدا بە پێی هەموو یاسا نێونەتەوەییەكان و بنەماكانی پاراستنی مافی مرۆڤ دەبێ زیندانیەكان بە پێی رەگەز و تەمەن و جۆری تاوان  و تەندروستی لە یەكتر جیا بكرێنەوە. بەرپرسانی پێوەندیداری قەزایی و زیندانی ورمێ نە تەنیا تا ئێستا وڵامی داخوازیی ئەو كۆمەڵە زیندانیەیان نەداوەتەوە كەچی دەستیان داوەتە ئەزیەت و ئازار و راگواستنی هەندێ لە زیندانیەكان بۆ شوێنی دیكە و مەترسی ئەوەش هەیە كە هەردەم گاردی تایبەتیی هێزە ئەمنیەتیەكان هێرش بكەنە سەر زیندانیەكان.

لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشدا، داوا لە خەڵكی ئازادیخواز لە كوردستان ، ئێران و سەرانسەری جیهان كراوە، كە بە بەڕێوبردنی خۆپیشاندان یان بە هەر شێوەیەكی دیكە كە بۆیان دەكرێ دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی زیندانیانی سیاسیی كورد لە هەموو زیندانەكانی ئێران و بەتایبەت زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.