سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

ئەو ژنانەی لە”هێند”نەخۆشی دەروونیان هەیە دەستدرێژیی دەكرێتە سەریان

ژنان و كچانی نەخۆشخانەكانی یەكەی دەروونی رووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی دەبنەوە.

رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە راپۆڕتێكدا لە ژێر ناونیشانی “رووبەڕووبوونەوەی ژنان و كچانی كەم ئەندام لە ھێرشی دەستدرێژی جەستەیی و دەروونی لە نەخۆشخانەی یەكەی دەروونی” باس لە ژیانی ئەو ژنانە دەكات كە لەو نەخۆشخانەیە دەمێننەوە.

لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، خەڵكی “هێند” لە كاتی هەر كێشەیەكی دەروونیدا لە جیاتی ئەوەی سەردانی دەزگاكانی دەروونی دەوڵەتی بكەن، روو لە شێتخانەكان دەكەن.

بەھۆی ئەوەی لەو وڵاتە ژنان و پیاوانی كەم ئەندامی دەروونیی بە شێوەیەكی شایستە خزمەت ناكرێن، ژنان زیاتر لە پیاوان تووشی گرفت دەبنەوە.

لێكۆڵەر لە رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ كریتی شارما لەوبارەیەوە رایگەیاند: بەھۆی ئەوەی حكوومەت سەركەوتوو نەبووە لە پشتیوانی ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی دەروونی دەبنەوە یان كەم ئەندامن، لە لایەن كەسوكار یان پۆلیسەوە دەخرێنە نەخۆشخانەی یەكەی دەروونی، ئیتر لەوێوە ژیانی زیندانی، ترس، دەستدرێژی جەستەیی دەروونی دەستپێدەكات كە ئومێدی چوونە دەرەوەیان نامێنێت.

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ لە هێند، لە كۆی یەك ملیار و ٢٠٠ ملیۆن كەس، یەك میلۆن و ٥٠٠ ھەزار كەس نەخۆشی دەروونییان ھەیە، ھەروەھا ٧٢٢ ھەزار كەسیش نەخۆشی شیزۆفرێنیان ھەیە.

ئەو بودجەیەی حكوومەتی هێند بۆ نەخۆشخانە دەروونییەكان تەرخانی كردووە كەمترە لە 1%ی كۆی گشتیی بودجەی ئەو وڵاتەیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.