هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئێعدام كردنی 18 كەس لە رۆژێكدا بە دەستی كۆماری ئیسلامی ئێران

رۆژی رابردوو لانیكەم 18 كەس لە زیندانە جیاجیاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دران.

بە پێی راپۆرتی كۆمەڵەی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەرلە بەیانیی ڕۆژی‌ سێشەممە 11ی مانگی سەرماوەز 3 پیاو و ژنێك لە زیندانی‌ ورمێ، 3 زیندانیی دیكە لە زیندانی‌ بەندەر عەباس و 11 زیندانیی دیكە لە زیندانی‌ قزلحەساری‌ كەرەج ئێعدام كران.

بەپێی‌ هەمان سەرچاوە لە زیندانی‌ ورمێ سێ كەس بە ناوەكانی‌ یەدوڵڵا فەهیمی‌، موختار داوودخاو مەنووچێهر ڕەزایی و ژنێك بە ناوی‌ مەرزیە ئوستواری‌ بە تۆمەتی‌ قاچاغچیی مادەی‌ هۆشبەر ئێعدام كران.

هەروەها لە زیندانی‌ بەندەر عەباسیش عەلی ئەكبەر نوورەدینی‌، عەلیڕەزا قوربانی‌ و حوسێن شاهۆ زێهی‌ بە هەمان تاوان ئێعدام كران.

لە زیندانی‌ قزلحەساری‌ كەرەج 11 كەس بە تاوانی‌ قاچاغچیی مادەی‌ هۆشبەر ئێعدام كران.

ئەمەش لەحاڵێكدایە،  كە لە زیندانی‌ قزلحەسار‌ و لە ماوەی‌ چەند ڕۆژی‌ ڕابردووداكۆمەڵێك لە زیندانیانی‌ یەكەی‌ 2ی‌ ئەم زیندانە مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم زیندانیانە لەبەر دژكردەوە جۆراوجۆرەكانی‌ كاربەدەستانی‌ زیندان كە هەڕەشەی‌ ئێعدامكرانی‌ بە كۆمەڵیان لێ كردوون مانیان لە خواردن گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.