دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

مەحكوم كردنی درێژەی لە زیندان راگرتنی چالاكێكی كرێكاریی كورد

ژمارەیەك لە كرێكاری ئاواییەكانی دەوروبەری شاری سنە، لە زیندان راگرتنی چالاكێكی كرێكاریی خەڵكی ئەو شارەیان مەحكوم كردووە و خوازیاری ئازادیی بێ پێشمەرجی ناوبراو بوون.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی پەیام، ژمارەیەك لە كرێكارانی ئاواییەكانی دەوروبەری شاری سنە لەوانە تەوریوەر، هەنەر، هەڵوان، تەنگی سەر، مەرۆبزان، نەوەڕە، كێڵانە و ئەوێهەنگ درێژەی لە زیندان راگرتنی هەڵسووڕاوی كرێكاری بەندكراو “فەردین میرەكی”یان مەحكوم كرد.

زیاتر لە ١٠ رۆژ لەكاتی بازداشتی فەردین میرەكی چالاكی كرێكاری و ئەندامی كومیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی رێكخراوە كرێكارییەكان لە شاری سنە تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا لە زیندان ئازاد نەكراوە.

كرێكارانی ئاواییەكانی ناوچەی ژاوەرۆ و چەم شاری سنە وێڕای مەحكوم كردنی سیاسەتە سەركوتگەرانەكانی رژیم، خوازیاری ئازادی بێپێشمەرجی چالاكە كرێكاری بەندكراو فەردین میرەكی و زیندانیانی سیاسی دیكە لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی بوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.