شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

بریندار بوونی كرێكارێكی كورد لە شاری تاران

كرێكارێكی كورد بە ناوی نێعمەت ئیسحاقی لە كاتی كاركردندا لە قاتی چوارەمی بینایەكی نیوەكارە دەكەوێتە خوارەوە و بە توندی بریندار ببوه.

ماڵپەڕی ئاسۆی رۆژهەڵات بڵاوی كردووەتەوە: نێعمەت ئێسحاقی كە نزیك بە یەك مانگ لەمەو پێش لە زیندان ئازاد كراوە، لە قاتی چوارەمی بینایەكی نیوەكار لە تاران دەكەوێتە خوارەوە و بە توندی بریندار دەبێت، ناوبراو ئێستاكە لە نەخۆشخانە لە دۆخێكی نالەبار و مەترسیدار دایه.

جێگەی ئاماژەیە: نێعمەت ئێسحاقی دانیشتووی گوندی ” تا ” سەر بە ناوچەی “ژاوەرۆی” شاری “كامیاران”ەو رێكەوتی 13/9/ 1388 لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر كراو و لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بە تۆمەتی هاوكاری كردن لە گەڵ یەكێك لە حیزبە كوردیەكان بە 12 ساڵ زیندان مەحكوم كرا و پاشان لە دادگای پێداچوونەوە حوكمەكەی بوو بە 9 ساڵ زیندان.

شایانی باسە، نێعمەت ئێسحاقی پاش تێپەڕاندنی نیوەی حوكمەكەی بە شێوەی یاسایی دەبوو بە ” بەخششی مەرجدار” ئازاد بكرایەت، بەڵام بە هۆی دژایەتی كردنی بەرپرسانی ئیتلاعاتی شاری كامیاران پاش 5 ساڵ مانەوە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازاد كرا.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.