هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بوونی دەیان هەزار كەسی گیرۆدە بە نەخۆشی ئیدز لە ئێران

هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی ئیدز، جێگری وەزیری بێهداشتی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند، پێدەچێ 85 هەزار كەس لە ئێران گیرۆدەی نەخۆشی ئیدز بووبێتن.

ناوبراو ئاماژەی داوەتە ئەوەیكە، 28 هەزار 633 حاڵەت نەخۆشی گیرۆدە بە ڤیروسی ئیدز لە نێو تووشیارانی مادەهۆشبەرەكان لە رێگای دەرزی لە ئاستێكی مەترسیداردایە، باسی لەوە كردووە، كە ئەو نەخۆشیە لە نێو ژنانی لەشفرۆشیش لە حاڵی پەرەسەندن بە ئاستێكی مەترسیدارە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، عەلی ئەكبەر سەیاری، ئەمڕۆ دووشەممە 10ی مانگی سەرماوەز لە كۆڕێك بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئیدز، وتوویەتی: ئێستاكە  رەوتی گیرۆدەبوون بە نەخۆشیی ئیدز لە ئاستی جیهاندا لە حاڵی كەمبوونەوەدایە، بەڵام ئەم ئامارە لە ناوچەی مەدیتەرانەی رۆژهەڵات و ئێران روو لە پەرەسەندنە.

ناوبراو لە درێژەشدا وتوویەتی، ئەگەر ئیدز لە كۆمەڵگادا بە شێوەی فراوان پەرە بستێنێت، ئەوە قەیرانێكی زۆر گەورەیە، بەڵام هەتا ئێستا 15 سەدومی هاوڵاتیانی 15 تا 60 ساڵ تەمەن، گیرۆدەی ئەو نەخۆشیە بوون.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر “مینو مەخرەز، سەرۆكی ناوەندی توێژینەوەی ئیدز لە ئێران، بڵاوی كردبووەوە، كە پێدەچێ 100 هەزار كەس لەو وڵاتە گیرۆدە ئیدز بووبێتن.

شایانی باسە، ئێستاكە 34 میلیۆن كەس لە جیهاندا گیرۆدەی نەخۆشی ئیدزن و 35 میلیۆن كەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، تا ئێستا 17 حاڵەت گیرۆدەبوون بە نەخۆشی ئیدز لە باشووری كوردستانیش دۆزراوەتەەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.