شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2023

دۆزینەوەی سەدان مین لە ناوچەی “باڵەكایەتی”

تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی سەر بە دەزگای گشتی كاروباری مینی پارێزگای “هەولێر”، رایگەیاند: نزیكەی 500 مینی جۆراوجۆر و تەقەمەنی لە شوێنێكی چۆڵی دەڤەری باڵەكایەتی تەقاندەوە.

زێبار خالید، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بە ماڵپەڕی باسنیوزی رایگەیاندوو: ئەمڕۆ دووشەممە 10ی مانگی سەرماوەز، تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنییە نەتەقاوەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، نزیكەی 500 مین و تەقەمەنییان لەناو برد و لە شوێنێكی دوور لە ئاوایی ئەو مینانەی تەقاندووەتەوە.

ئاماژەشی بەوەش كردووە، كە هەموو ئەو تەقەمەنی و مینە ترسناكانە، لە ناوچەی باڵەكایەتی و سۆران لە لایەن تیمی مینهەڵگرتنەوەوە پووچەڵ كراونەتەوە.

شایانی باسە، دەڤەری باڵەكایەتی (160 كیلۆمەتری باكووری شاری هەولێر)، لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە، بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و عێراق، بووە بە مەیدانی جەنگ و بەو هۆشییەوە، زۆربەی ناوچەكانی بە مین و تەقەمەنی چێندراون و چەندین هاووڵاتیش بەوهۆیەوە بوونەتە قوربانی و كەمئەندام بوون.

بە پێی راپۆرەتەكان لەوبارەوە، هێشتا شوێنەوارەكانی ئەو مەترسییە لە ناوچەكە كۆتایی نەهاتووە و تا ئێستە، مین و تەقەمەنییەكان هەڕەشەن لەسەر گوندنشین و كۆچەرییەكانی كوێستانەكان.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.