نرخی نان لەئێران گران دەبێت

لەژێر ناوی پلانی “چاكسازی پرۆسەی بەرهەمهێنانی‌و دابەشكردنی ئارد‌و نان” لەسبەینێ دووشەممە نرخی نان لەئێران زیاد دەكات.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێرییەكانی ئێران بەپێی ئەو پلانە بڕیارە چۆنایەتی نان باشتر بێت‌و ئاردی نانەواییەكانیش بەشێوەی “یارانە”یی‌و ئازاد پێیان بدرێت.
بەرپرسێكی وەزارەتی پیشەسازیی ئێران رایگەیاند بەرزكردنەوەی نرخی نان بە رێژەی 30% لەپلانەكانی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد بووە‌و ئێستا جێبەجێ دەكرێت.

ئەم پلانەی دەوڵەتی ئێران لەكاتێكدایە نان یەكێك لە مادەسەرەكییەكانی سەر سفرەی خەڵكی ئێرانە‌و بەهۆی هەڵاوسانی توندی ئابوریی دابەزینی نرخی تمەن لەبەرامبەر دراوە بیانیەكان هەژارییەكی زۆر رووی لەخەڵكی ئێران كردوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.