پێنج شه‌ممه‌ 7 كانونی یه‌كه‌م 2023

پەسەندكردنی حوكمی 14 كەس لە بەحرەین بەهۆی پەیوەندیی لەگەڵ ئێران

دادگایی جەنایی بەحرەین، حوکمی سەرەتایی ١٤ هاووڵاتیی ئەو وڵاتەی کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵا دەرکرابوو، پشتڕاست کردەوە.

دادگای بەحرەین حوكمی ١٤ هاووڵاتیی ئەو وڵاتەی كە ١٢ كەس زیندانی هەتایی، ٣٠ ساڵ بەندكران و سزای دانی ١٢ هەزار دیناری بەحرەینی لەخۆ گرتبوو، پەسەند كرد.

پێشتریش دادگای تاوانەكان لە بەحرەین بۆ ١٢ كەس لە تاوانبارەكان، حوكمی بەندكرانی هەتا هەتایی و بۆ دوو كەسی دیكە ١٥ ساڵ زیندان و سزای دانی هەزار دیناری بەحرەینی و دەستبەسەرداگرتنی دارایی ئەو كەسانە دەركردبوو.

لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوودا بە دەستپێكی شەپۆلی دووهەمی شۆڕش لە وڵاتانی عەرەبی كە بە “بەهاری عەرەبی” ناسراوە، رێژیمی ئیڕان بەردەوام لە كاروباری وڵاتانی درواسێ دەستێوەردانی كردووە و بۆ هێنانە سەركاری حكومەتی شیعە مەزهەب هەوڵی داوە.

لەو پەیوەندییەدا و پێشتریش لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەی دوحە، وەزیرانی كاروباری دەرەوەی وڵاتانی بەشداربوو، نیگەرانیی خۆیان لە دەستێوەردانی ئێران لە كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆڵی كۆماری ئیسلامی لە هەڵگیرسانی قەیرانی ئێستای ناوچەكە، دەربڕی.

هەروەها، لە راگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی دوحە بانگەشەیەكی گشتگیر بۆ كۆتاییهێنان بە دەستێوەردانەكانی كۆماری ئیسلامی بڵاو كراوەتەوە و راگەیەندراوە كە گێچەڵ كردنی ئەو دەوڵەتە هۆكاری سەرەكیی تێكچوونی سەقامگیریی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پشتیوانی لە تێرۆریزمی نێودەوڵەتی.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.