سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

داعش لە مزگەوت دەستدرێژی دەكاتە سەر ژنان و حەبی دژە منداڵیش قەدەغەیه

چەكدارانی داعش مزگەوتەكانیان كردوەتە شوێنێك بۆ دەستدرێژی كردنەسەر ژنان‌و ئەشكەنجەدان.

وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە لەماڵپەڕەكەی خۆی بڵاوبۆتەوە، باسی لەوە كردووە، كە ئەبوبەكر بەغدادی سەركردەی گروپی داعش لە بەیاننامەیەكدا كە لە رادیۆ (الزهور) بڵاوكراوەتەوە، بڕیاریداوە كە تەواوی تۆڕەكانی پەیوەندی لە پارێزگای نەینەوا رابگیرێت، چونكە بە بڕوای ئەو لەو رێگەوە هاوڵاتیان پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە دەكەن‌و شوێنەكانیان ئاشكرا دەكەن.

بەپێی ئەو راپۆرتە، چەكدارانی داعش لە ژمارەیەك لەمزگەوتەكانی سەعدیە‌و جەلەولا كە بەم دواییانە ئازاد كرا، بۆمبی چێنراوی ناوەتەوە، چونكە لەو مزگەوتانە لەلایەن داعشەوە كرابووە شوێنێك بۆ دەستدرێژی كردنەسەر ژنان‌و ئەشكەنجەی زیندانیان.

راپۆرتەكە هەروەها باس لەوە دەكات، ئەو ڕێكخراوە دەستیان بە ‌سەر كارگەی فۆسفاتی شارەدێی قائیم گرتووە و ماددە سەرەكییەكانی فۆسفات لەگەڵ كۆمپیوتەر و زانیارییەكانی ئەو كارگەیەیان بۆ شاری رەقەی سووریە گواستۆ‌تەوە، ئەو شارەی كە بە پایتەختی داعش دەناسرێ.

بەغدادی بڕیاریشی بۆ بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانە گشتییەكانی موسڵ دەركردووە، كە دەبێ تایبەت بكرێن بە چارەسەكردنی بریندار و نەخۆشەكانی ئەوان و نابێ هەتا برینداری داعش هەبێت، هیچ نەخۆشێكی مەدەنی چارە بكەن. بەشەكانی نەخۆشیی تایبەت بەژنانیشی داخستووە، تا ڕێگری لە ژنان بكات لە خواردنی حەبی دژە منداڵبوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.