هەواڵ

“د.قاسملوو”لە لایەن”مستەفا هیجری”یەوە بە شكاندنی بڕیاری حیزب تاوانبار كرا

دكتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سكرتێری پێشووی حیزبی دێموكرات لە لایەن “مستەفا هیجری”یەوە بە ژێرپێنان و شكاندنی بڕیاری دەفتەری سیاسی ئەو حیزبە تاوانبار كراوە و گرینگترین هۆكاری ئەو بڕیارشكێنیەشی بۆ “بە قارەمان دەركەوتن” لە لایەن دكتور قاسملو خۆیەوە لێك دراوەتەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لانیكەم 10 خوێندكاری كورد بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكرا

لانیكەم 10 خوێندكاری زانكۆی رازیی كرماشان و زانكۆی پەیام نووری جوانڕۆ لە لایەن ئیداەری بەدواداچوونی ستادی خەبەریی وەزارەتی ئیتلاعاتی لەو شارانە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێكرا. بە پێی راپۆرتی ماف نیوز، لە ئاكامی ناڕەزایەتی خوێندكارانی زانكۆی رازیی و خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری شاری جوانڕۆ بە هۆی نیگەرانی لە بوارە جیاجیاكان و ڕەخنەگرتن لە رێكەوتنی ئەتۆمی لە لایەن خوێندكارانی ناڕازیی لانیكەم 10 …

زۆرتر بخوێنەوە »

سمیناری شەڕی شارێك لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو + وێنە

سمیناری “شەڕی شارێك” بە بۆنەی 35مین ساڵیادی شەڕ و خۆڕاگریی 24 رۆژەی خەڵكی قارەمانی شاری سنە بەرامبەر بە هێرشی داگیركەرانی كۆماری ئیسلامی لە شاری فرانكفۆرتی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.

زۆرتر بخوێنەوە »

هەواڵنێرانی بێ سنوور: ئێران هێشتاكە گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسانە

ڕێكخراوی هەواڵنیرانی بێ‌سنوور لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە، وڵاتی ئیران بە یەكێك لە پێنج زیندانی گەورە بۆ ڕۆژنامەنووسان دێتە ئەژمار و ئێستە زیاتر لە ٥٠ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرن.

زۆرتر بخوێنەوە »

تەرمی 7 چەكداری بیانی سەر بە سپای ئێران لە شاری قوم نێژران

هاوكات لەگەڵ ناشتنی تەرمی 7 چەكداری پاكستانی سەر بە سپای ئێران لە شاری قوم، وتەبێژی كومیسیۆنی ئەمنیەتی میللی مەجلسی ئێران باسی لە لێكدانەوەی گەڵاڵەی ئەو كومیسیۆنە سەبارەت بە ئەندامەكانی سپای ئێران لە شەڕە ناوچەییەكاندا كردووە.

زۆرتر بخوێنەوە »