چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

هەواڵنێرانی بێ سنوور: ئێران هێشتاكە گەورەترین زیندانی رۆژنامەنووسانە

ڕێكخراوی هەواڵنیرانی بێ‌سنوور لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بڵاوی كردووەتەوە، وڵاتی ئیران بە یەكێك لە پێنج زیندانی گەورە بۆ ڕۆژنامەنووسان دێتە ئەژمار و ئێستە زیاتر لە ٥٠ ڕۆژنامەنووس لە زیندانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەرن.

ئەو ڕێكخراوەیە هاوكات لەگەڵ دانوستانە ئەتۆمیەكان داوای لە حكوومەتی ئیران كردووە تا سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیی ئازاد بكات، هەروەها ڕوو بە وڵاتانی دانوستانكار نووسیویەتی: پیویستە زەخت و گوشار بخەنە سەر ئیران بۆ ئازادكردنی رۆژنامەنووسان.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە “حەسەن رۆحانی” بەر لە هەڵبژاردنەكان بانگەشەی ئازادیی ڕادەبڕین و ئازادكردنی ڕۆژنامەنووسان و زیندانیانی سیاسیی دەكرد، كەچی ئێستا ئەو بەڵێنیانە جێبەجێ ناكات.

ڕیكخراوی هەواڵنێرانی بێ‌سنوور ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە ئێران هێندێ زیندان بوونی هەیە، كە تەنیا یەك هەزار بەندكراو تێیدا جێگای دەبێتەوە، بەڵام كۆماری ئیسلامی پێنج هەزار كەسی تێیدا راگرتووە.

ئەمە لە حاڵێك دایە، كە ئێستاكە 5 ڕۆژنامەنووسی كوردیش بەناوەكانی “محەممەد سەدیق كەبوودوەند، مەسعوود و خوسرەو كوردپوور، كاوان محەممەدپوور و عەدنان حەسەن پوور” لە زیندانەكانی ئێران ڕاگیراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.