قەنناس بەدەستە رۆژهەڵاتییەكەی كۆبانێ گیانی بەختكرد

“مووسا”، قەنناس بەدەستە ناسراوەكەی كۆبانێ، كە لە شەڕی ڕزگاركردنی ئەو شارەدا، دەیان چەكداری داعشی كوشتبوو، گیانی بەختكرد.

دەوترێ مووسا، ڕۆژی پێنجشەممە 20ی مانگی خاكەلێوە بە هۆی تەقینەوەی مین بە ئۆتۆمبێلێكی شەڕڤانانی یەپەگە گیانی بەختكردووە و لەو ڕووداوە بێجگە لە “قەنناس بەدەستەكەی كۆبانێ” دوو شەڕڤانی دیكەش گیانیان بەختكردووە.

مووسا كە لەناو یەكینەكانی پاراستنی گەلدا بە “هەردەم” دەناسرا، خەڵكی ورمێ بوو و تەمەنی ٢٦ ساڵ بوو.

لە ڕۆژەكانی دوای ڕزگاركردنی كۆبانێدا، ئاژانسی فڕانس پڕێس و كەناڵی تەلەڤیزیۆنی سی ئێن ئێن، ڕاپۆرتگەلێكیان سەبارەت بە مووسا، لەژێر ناوی “قەنناسەكەی كۆبانێ” بڵاوكردەوە و لە زاری ناوبراوەوە گێڕایانەوە كە ١٥٠ چەكداری داعشی بە قەنناسە ڕووسییەكەی كوشتووە.

شایانی باسە كە ئەوە سێهەم شەڕڤانی ڕۆژهەڵاتییە كە هەواڵی گیانبەختكردنی، لەم ڕۆژانەی دواییدا بڵاودەبێتەوە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، یەپەژە ڕایگەیاندبوو كە “ڤیان پەیمان”، خەڵكی ماكۆ و “سارا مامەدی”، خەڵكی سەڵماس، لەم دواییانەدا لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان بەختكردبوو.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.